Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شۆڕشی مەزنی ئەیلول ناسنامە و پێناسەی گەلێكی ستەملێكراو
| KDP.info


یونس حەمەد

لەسەردەمی مێژووی هاوچەرخدا بۆ گەلی کوردستان شۆڕشی مەزنی یٔەیلول به ڕابەرایەتی باوکی ڕووحی نەتەوەیی بارزانی نەمر وەچەرخانێکی مێژوویی و گرینگ بوو، لەم شۆڕشەدا کورد پەیامێکی دایه جیهان که تا کوردێك مابێت خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەل ونیشتیمان بەردەوام دەبێت.

شۆڕشی یٔەیلول پێناسەیەک بوو بۆ ناسناندنی گەلێك به جیهان و ڕابەر وسەروەری یٔەم خەباتەش بارزانی نەمر وەک چەترێك توانی گەلی کوردستان یەکبخات و دەستکرا به تێکۆشان که تا یٔێستاش کاریگەریەکانی یٔەم شۆڕشە مەزنه لەنێو دڵ و دەروونی تاك و کۆمەڵی کوردی دا ماوە.

کات وساتی هەڵگیرساندنی شۆڕشی یٔەیلول لە سەردەمێکی هەستیار و واقعبینی سەریهەڵدا، هەر بۆیه دووبارە هیوا و متمانه بۆ درێژەدان به ژیانی بەرخوودانی و خەبات له پێناوی گەلی کورد گەڕایەوە، دوای یٔەوەی بەهۆی ڕووخانی کۆماری کوردستان له مەهابادی چوارچرا وله پێش چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا یٔەو سەردەم تا ڕادەیەکی زۆر بێ یٔومێدی باڵی خستبووە سەر کوردستان، متمانە و گرنگیدان به پرسی کورد گەیشتبووە خاڵێك که هیچ کوردێك یٔاواتی بۆ نەدەخوازی، بەڵام که دووبارە شۆڕش هەڵگیرسایەوە هیواکان زیاتر پەرەی سەند و خەڵکی کوردستان به پیر شۆڕشەکەوە چوون، بەمەش جارێکی دیکه خەبات دەستی پێکردەوە.

له یازدەی یٔەیلولی ساڵی 1961دا گەلی کورد بڕیاری بەرگری له خاکی کوردستاندا، کورد تەبا ویەکڕیز و بە ورە بەرزییەوە دەستیان دایه چەکی شەرەف بۆ بەرگریکردن له گەل و نیشتیمان، بۆیه هەر زوو تەواوی گەل بوونە هێزێکی پتەوی بەرگری، ڕۆژ له دوای ڕۆژدا شۆڕش پەرەی سەند لێرەدا وانەکانی کوردایەتی زیاتر لەناو دڵ و دەروونی گەل دەچەسپا ..

ڕژێمە یەک له دوای یەکەکانی بەغدا له گرینگی یٔەو خەباتە گەیشتبوون، بۆیه هیچ ڕێگایەکیان لەپێشدا نەمابوو تەنیا یٔەگەر بۆ ماوەیەکیش بێت مافی گەلی کوردستان بدەن، یٔەوەبوو له یازدەی یٔاداری 1970 بەغدا ناچار کرا مافی گەلی کورد به ڕێکكەوتننامەیەکی میژوویی مۆر بکات که بووە بەڵگەنامەیەکی گرینگ بۆ مێژووی خەبات وتێکۆشانی بزاڤی گەلی کوردستان، شۆڕشی یٔەیلولی مەزن به تەنیا یٔەوەنەبوو شۆڕش و خەباتێکی چەکداری بێت، بەڵکو خۆی له خۆیدا دەوڵەتێک بوو به هەموو مانا سرووشتیەکانی ژیان، عەدالەتی کۆمەڵایەتی و هێزە چەکدارەکان پێشمەرگەی به سیستەمێکی یاسایی، ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بواری پەروەردە و دابینکردنی یٔارامی ویٔاسایش هەر هەمووی له پڕنسیپە هەرە مەزنەکانی شۆڕشدا بوون، هەر یٔەمەش وای کرد خەڵك زیاتر متمانەی بەو شۆڕشە هەبێت.. بارزانی نەمر ڕابەڕی شۆڕش کەسایەتیەکی کاریزما ببووە هێمایەك له بەرگریکردن له مافەکانی گەلی کوردستان، بەمەش به لێهاتوویی و توانای نەوەك تەنیا کورد، بەڵکو تەواوی گەل و یٔایین و یٔاینزاکانی دیکەی له دەوری شۆڕش کۆکردەوە، یٔەو ڕۆڵەی کورد لەناو شۆڕشدا پێدەدرا بەهەمان شێوە گەل ویٔاینەکانی دیکەش یٔەو پلە وپایانەیان وەردەگرت بێ یٔەوەی هیچ توانج و ڕەخنەیەك بوونی هەبێت، هەر بۆیە کوردستانیان بە هەموو چین و توێژەکانیانەوە به گەرمییەوە ڕوویان لەم شۆڕشە مەزنەدا دەکرد.

پەیامە گرینگیەکەی شۆڕش یٔەوەبوو که گەلێکی ستەم و زوڵملێکراو هەیه خاکی داگیرکراوە و ژیان و مێشکی گەلەکەشی هەمیشە تووشی دڵەڕاوکی کردووە!.. پەیامی یٔەیلول یٔەوەی به جیهان گووت که تا بەدەستهێنانی یەکجارەکی مافەڕەواکانی گەلی کوردستان له خەباتکردن سل ناکات و بەردەوام دەبێت. گەڕانەوە بۆ مێژوو یەکێكه له خاڵە هەر بەهێزەکاندا، یٔەگەر بەهەنگاو بگەڕێنەوە مێژوو دەبینین شۆڕشی یٔەیلول هەوێنێك بووە بۆ هەموو داخوازییەکانی گەلی کوردستان، یٔەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەی که گەل بەدەستی هێناوە بنچینە سەرەکییەکەی بۆ شۆڕشی مەزنی یٔەیلول دەگەڕێتەوە، چونکه گەلی کوردستان وانەکانی کوردایەتی لەم شۆڕشەدا وەرگرتووە، هەر بۆیه یٔەیلول بووە ناسنامە و پێناسەی گەلێکی ستەملێکراو.

 

 




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact