Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بابەکر زێباری: شەھیدکردنی دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور جێگەی گومانە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە ناوەڕاستی ئەمساڵ تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەنێو خاکی ھەرێمی کوردستاندا دەستی پێ کردووە و ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێ، تورکیا بەبێ پرسی ھەرێم ھاتووە و ھەڵوێستی عێراقیش زۆر لاوازە لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تورکیا بەبێ ھیچ ڕێککەوتن و ھەماھەنگییەک ھاتووەتە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان و تەنانەت ھەماھەنگیی لەگەڵ بەغداش نەبووە، بەڕاستی تورکیا کێشەیە بۆ ئێمە، ئەوان دەڵێن بە بەھانەی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە دێینە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان و پێویستە پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان نەمێنێت."

زێباری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "تورکیا داوای کردووە ھەرێم سنوورەکانی بە ڕووی پەکەکە دابخات، بەڵام پرسیاری ئێمەیش ئەوەیە بۆچی تورکیا خۆی سنوورەکانی داناخات، ئەمە لە کاتێکدایە تورکیا دەوڵەتە و لەڕووی سەربازی و ماددی و تەکنیکییەوە وڵاتێکی بەھێزە، خۆی دەتوانێ سنوورەکانی دابخات و خۆی لەو سەرئێشەیە ڕزگار بکات، تورکیا ٩١١ کم سنووری لەگەڵ سووریا ھەیە و ھەمووی کۆنتڕۆڵ کردووە، ئێستا خەریکە سنووری لەگەڵ ئێران دابخات، کەچی ناتوانێ سنووری خۆی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکات کە ھەمووی ٣٤٠ کیلۆمەترە."

لەبارەی ئەوەی بۆچی پەکەکە ئامادە نییە ڕەوشی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت و بەھانە نەداتە دەست تورکیا بۆ بەئامانجگرتنی خەڵک و خاکی ھەرێمی کوردستان، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە: "ئەم کارەی پەکەکە دروست بۆ ئەوەیە کوردستانی باشوور نەمێنێت، ئەمە حەقیقەتە و ئامانجی پەکەکەش ھەر ئەوەیە، کوردستان چوار پارچەیە، خەڵکێک بەبێ خواستی ئێمە، کوردی دابەشی سەر چوار پارچەی کردووە و ئێستاش ئەو خەڵکەی کوردیان پارچە کردووە ماون و پێویستە ئەمە لەبەرچاو بگیرێت."

پەیوەست بەو تۆمەتانەی پەکەکە گوایە لە ھەرێمی کوردستانەوە ھاوکاریی تورکیا دەکرێت بۆ لێدانی پەکەکە، بابەکر زێباری دەڵێت: "باشە ئەگەر ھەرێمی کوردستان زانیاریی بە تورکیا داوە بۆ لێدانی پەکەکە، بۆچی فڕۆکەی تورکیا فەرماندەکانی عێراقی کردووەتە ئامانج و چەکدارانی پەکەکەی لەو ناوە بوردوومان نەکردووە، ئەمە جێگەی گومانە، من لە دوای ڕاپەڕینەوە مامەڵەم لەگەڵ پرسی پەکەکە ھەبووە و ئەوەی من زانیومە لە ھەرسێ چەکداری پەکەکە، دوویان سەر بە ھەواڵگری دەوڵەتێکی ئیقلیمی بوونە، ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە."

بابەکر زێباری لە درێژەی لێدوانەکەی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ھاتە سەر ھەڵوێستی عێراق و  جەختی کردەوە: "عێراق ھەڵوێستێکی لاوازی ھەیە بەرامبەر بە تورکیا لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی خاکەکەی، ھەتا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای تومار نەکردووە و ھەڵوێستی بەلاواز دەبینم."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact