د.محمد خدرمولود
غه‌ریبه خێرۆ كچۆڵه ئێزدییه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی دانیشتووی سه‌ركورسییه‌كەت، كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كورسی پێشووی سه‌دام حوسێن و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی حكومه‌تی عێراق له 2003 به‌دواوه، گوێت لێ بوو، به سانایی و بێ گوێدان و به‌بایه‌خ وه‌رگرتنی چاوی میدكان، راشكاو، ساكار، بێ ترس و بوێرانه و كوردانه له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی تۆ دانیشتبوو گوتی:
غه‌ریبی بابم ده‌كه‌م .. غه‌ریبی شنگال ده‌كه‌م.
غه‌ریبه، ئه‌و په‌پوله‌یه، ئه‌و فریشته‌یه، له روخسار و گفت و لوتفی دا فیرده‌وسییه.
ئه‌و له دایكبوو و گه‌وره‌بووی سه‌رده‌می وه‌حشیگه‌رایی و مرۆڤ كوژانی داعش و ماعشه‌كانه.
به‌ده‌یان به‌ڵگه‌ی دیكه‌ی زیندووی بینراو، بیستراو و خوێندراودا، غەر‌یبه، هه‌ڵگری كاره‌ساتی قێزه‌ونی هه‌رە كرێت و ناشیرینی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانه.
له ئاست ئه‌و دیمه‌ن و قسانه‌ی غه‌ریبه‌دا مرۆڤایه‌تی گه‌ر له سیاسه‌تدا بوونی هه‌بێ و مابێت هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و داڕزان ده‌كات و كورسی ده‌سه‌ڵاتداران دێنێته له‌رزین.
ئه‌و رۆژه دیمه‌نه‌كانی غه‌ریبه چه‌نده مه‌زن و پڕ به‌ها بوو، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش چه‌نده بچووك و بێ به‌ها بوون.
به‌رێز كازمی .. هه‌ر مرۆڤه، چ بچووك چ گه‌وره، چ به تاك چ به كۆ، به‌ها و مه‌زنی به ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێ وهه‌ر مرۆڤیشه ده‌سه‌ڵات و حوكمداری له به‌هاو مه‌زنێتییه‌كانی حوكمڕانی داده‌شۆرێت و ده‌مامكیان له روخساردا پێ فرێ ده‌دا و روخساری راسته‌قینه‌ی شۆڤینییه‌ت و دیكتاتۆرییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خه‌ڵك و خوا، بۆ مێژوو، پێ فڕێده‌داته نێو زبڵدان و ڕووی راسته‌قینه‌یان له تووره‌گه ده‌نێ.
به‌رێز مسته‌فا كازمی ..
گوێت لێ بووغه‌ریبه خه‌یرۆی ئێزیدی، میوانی سه‌ركورسیه‌ت ،كورسی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی به‌ناو عێراق ، له‌به‌غدا چی گوت :
گوتی : -
من غه‌ریبه خه‌یرۆ ئێزیدیم، كه باوكم جینۆساید كرا، به‌ده‌ستی داعش و چاوساخی ماعشه‌كان، له ده‌ره‌وه‌ی شنگال له‌دایك بووم، له‌كه‌مپ، له ئاواره‌یی، من غه‌ریبی باوكم ده‌كه‌م. باوكم واته هه‌موو ئێزیدی، واته ئێزیدیخانه، واته شه‌رفه‌دین، واته لالش، واته كوردایه‌تی ومه‌ردایه‌تی، واته نیشتیمانی من شنگال، واته كوردستان.
به‌رێز مسته‌فا كازمی..
حاڵی بووی له غه‌ریبه خه‌یرۆ .. ؟ گوێت لێ بوو چی گوت : -
گوتی غه‌ریبی باوكم ده‌كه‌م، مافی جینۆسایدكردنی باوكمم ده‌وێ. ئه‌و مافه له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه، له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌غداو حوكمداریه‌تیه‌كه‌یه‌تی تا ئه‌و كەیسە بجولێنێ وبه نێوده‌وڵه‌تی بكات. نه‌ك به‌خه‌مساردی وبێ باك وكه‌مته‌رخه‌م خۆی له‌به‌رامبه‌ردا بنوێنێ و بۆ چاوی میدیاكانیش هه‌ر ته‌نیا ساڵانه یادی بكاته‌وه.
به‌رێز مسته‌فا كازمی ..
به‌رێزتان وهێزی هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی داعش‌یش، له‌وانه‌ش ئه‌مریكای به‌رێزان ئۆباما و دۆناڵد تڕه‌مپ، قاره‌مانیه‌تی و فریادره‌سی سه‌رۆك بارزانی و پێشمەر‌گه ئه‌فسانه و ته‌لیسم شكێنه‌كانی كوردستانیشتان له‌بیره كه چۆن شنگالیان ئازاد كرد و دواتریش ئه‌وی كرا له ئازدكردنی رفێنراوه‌كان. ئه‌رێ به‌راست مه‌رگه‌ساتی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانتان دێته‌وه پێش چاو ..؟
ئه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و پێشووتری عێراق ئه‌و كاره‌ساته‌یان له‌بیره و دێته‌وه پێش چاویان، خۆ هیچی له كه‌وتنی نه‌ینه‌وا كه‌متر نه‌بوو ..؟
گه‌ر نا، خۆ وا ده‌یان و سه‌دان به‌ڵگه و دیكۆمێنتی بینراو و بیستراو و خوێنراو له‌به‌رده‌ستن.
به به‌رچاوی به‌غداوه بوو شنگال و ئێزیدییه‌كان به‌و ره‌زاله‌ته‌وه جینۆساید و قه‌تلوعام وره‌شبگیری كران، ئێوه‌ی به‌رێز گه‌ر ئه‌وسا به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه درندانه، نامرۆڤانه‌یه‌ش نه‌بن، خۆ میراتگره‌وه‌ن، له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌ت و حوكمداریه‌تی عێراق دانیشتوون.
به‌رێز مسته‌فا كازمی ..
تۆی دانیشتووی سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی جیاواز بیت له‌وانی پێشووت، له‌وانه‌ی به‌ر 2003 و دوای 2003ێیش ده‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ چاوی كامیراو میدیاكان نمایشی ده‌كه‌یت، به‌كردار له‌واری واقیعدا، به ده‌ستوور و پره‌نسیپه‌كان پیاده‌ی بكه‌یت.
ده‌نا ئه‌و كورسییه‌ی به‌غدا، كه دوێنێ به‌شێوه‌ی كاتی غه‌ریبه خه‌یرۆی ئێزیدی له‌سه‌ری دانیشت و له ماوه‌ی دانیشتنیشی دا هیچ ( فرمان و بریاری ده‌رنه‌كرد و ده‌سه‌ڵات و حوكمی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی پیاده‌نه‌كرد )، سبه‌ی یه‌كی تر له‌سه‌ری داده‌نیشێ و كوردستانیش سه‌رۆك وه‌زیران له دوای سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێده‌كا و حكومه‌ت دوای حكومه‌ت له به‌غدا غلۆر ده‌كاته‌وه و ئه‌م به‌و ده‌سپێرێ و ئه‌وی تریش به‌وی دیكه.
لێره‌ش له‌كوردستاندا، له‌هه‌ولێری پایته‌خت و دێرین و مێژوو و خودان بریاردا، چرای رۆناكی، چرای ئاوه‌دانی و چرای پێكه‌وه‌ژیان و شارستانی، چرای پێشكه‌وتن وسه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆیێ به‌هێمنی، به شێنه‌ی تاریكی ده‌وروبه‌ر ڕاو ده‌كا و هه‌ر به ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی ده‌گات.