د.محمد خدر مولود
(6) ساڵ به‌ر له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ 3-8-2020 كوردانی ئێزیدی له‌به‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییان جارێكی دیكه تووشی دڕندانه‌ترین شاڵاوی جینۆساید‌كردن بوونه‌وه .
جینۆسایدی ئه‌م جاره‌ی ئێزیدییه‌كان له‌م كات وسه‌رده‌مه‌دا 3-8-2014 كه‌سه‌رده‌می جیهانگیری و ئه‌نته‌رنێت و بچووكبوونه‌وه‌ی جیهانه له نێو (جامی جه‌م) دا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ فرمانه ره‌شبگیری و قه‌تلوعامه‌كانی تری مێژووی یه‌زیدییان وه‌ك چۆن ووردترین زانیاری ئه‌نجامده‌رانی به‌ر‌ده‌ستن و وون نابن، ئا‌واش گه‌وره‌ترین تاوانی قێزه‌ونی نامرۆڤانه‌یه و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی تاوان وه‌حشیگه‌راییه نه‌ك هه‌ر به‌نێوچاوانی ئه‌نجامده‌ران و مێژووی ره‌شی خوێناوییانه‌وه لكاوه، به‌ڵكو ته‌واوی بزاڤی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ژێر پرسیار‌و گومان و نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و گه‌لی كوردستانیش ناچار ده‌كات گومان له مرۆڤ بوون وهزری پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی خۆی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ووره‌به‌ره و ده‌روو دراوسێیانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌ن و ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌میشه له‌دیدو هزریا ئاماده‌گی هه‌بێ :
ئایا كورد بوون تاوانه، یان ئه‌وه ده‌ووروبه‌ری كورد و كوردستانه پڕه له تاوان و وه‌حشیه‌ت ..؟
ئاخر ئه‌و پانتاییه جوگرافییه‌ی كوردستانی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و كوردی له‌سه‌رده‌می به‌ر له مێژووه، كه به‌ر له هه‌ندێ له نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه تیادا ژیاوه، خاك و زێد‌و نیشتیمانی، هه‌رده‌م كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی داگیركاری، ره‌شبگیری، راگواستن، كیماباران، ئه‌نفال وجینۆساید تا جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كورد بوون تاوان نه‌بووه، به‌ڵكو له‌و دیوی سنوور‌و خاكه‌وه شاڵاوی تاوان و دڕندایه‌تییه‌كانی بۆهاتووه و به‌رده‌وام ئاراسته‌كه له ده‌وه‌ره‌ی كوردستانه‌وه بۆ نێو جوگرافیا و خاكی كوردستانه‌وه گوزه‌ری كردووه.
قسه له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان و داگیركردنه‌وه‌ی شه‌نگاله له دوای ئازادكردنی له‌ده‌ستی داعش...
ئه‌م پرسه پرسێكی گه‌رماوگه‌رمی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌ی سه‌رده‌مه كه‌یسێكه ته‌واوی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جیهانی سه‌رده‌م و ئه‌مرۆ ئاگاداری چۆنیه‌تی ئه‌نجامدان و قوربانییه‌كانن.
چی بكه‌ین باشه.. ؟ تا كه‌یسەكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان وله دادگای نێوده‌وڵه‌تی به جینۆساید بناسرێت ..؟
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، به به‌رده‌وامی به ئاراسته‌ی به‌غداو ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه كاره‌كانی چڕتر بكاته‌وه به‌بۆنه‌و بێ بۆنه ئه‌و دوو ناوه‌نده ئاگاداربكاته‌وه چ به ناردنی شاندی تایبه‌ت بێ یا به نووسراوی فه‌رمی. له كاتێكیشدا ته‌واوی دیكۆمێنته‌كان به خوێندراو وبیستراو وبینراوی تاوانه‌كه به زیاده له به‌رده‌ست دان.
رشت بوون و جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر كه‌یسی جینۆسایدی ئێزیدیان حكومه‌تی به‌غدا زیاتر خه‌جاڵه‌ت ده‌كات و ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤیش له ئاست دره‌نده‌یی تاوانه‌كه شه‌رمه‌زارتر ده‌كات.
كه حكومه‌تی به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌دا جۆرێك له خه‌مساردی پێوه دیاره و وه‌ك ده‌بینرێت سیاسه‌تی كات به‌سه‌ربردن وكات پێكوشتنی پێده‌كا، ئه‌م كاره تا راده‌یێ جێی گله‌یی نییه، چونكه ئه‌م كه‌یسه و كه‌یسه زۆره‌كانی دیكه‌ی جینۆسایدی كوردستان و كیمیا باران و ئه‌نفال له‌روو سیاسیی و كارگێری ودارایی و ده‌وڵه‌تدارییه‌وه بار‌و ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی عێراق زۆر قوورستر ده‌كه‌ن و له لایه‌نی یاساییه‌وه‌ش هیچ مانایه‌كی یاسایی وبنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستووری بۆ وڵاتی به‌ناوعێراقی یه‌كگرتوویش ناهێلێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌م كه‌یسه و ته‌واوی كه‌یسه‌كانی دیكه‌دا، وا پێویست ده‌كات ته‌واوی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به خه‌لك و جه‌ماوه‌ر و هه رله پرسی جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان و كاره‌ساته‌كانی تری وه‌ك ئه‌نفال به هه‌ر هه‌شت قۆناغه‌كه‌یه‌وه و جینۆسایدی بارزانییه‌كان و راگواستنی كوردانی فه‌یلی و كیمیابارانی دۆڵی خۆشناوه‌تی و هه‌ڵه‌بجه‌و رووباری روێی شین و گه‌لی بازێ و...تد ته‌واو هاریكاری یه‌كتری بن و پشتیوانی زیاتری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن.
به‌واتایه‌كی ترهه‌موو كاره‌ساته‌كانی كوردستان (هه‌ر له‌كاره‌ساتی چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو له به‌دره‌و جه‌سانه‌وه تا بادینان و گه‌لی بازێ و جینۆسایدی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئێزیدییه‌كان) له روانگه‌ی قوڵی پرسی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌یر بكرێت و دووربخرێنه‌وه له هه‌ر ململانێیه‌ك.