Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

20 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاووڵاتییان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات كەوتەكار، بەرھەمھێنانی كارەبای ھەرێمی كوردستان بۆ 3500 مێگاوات زیادیكردووە. بەمەش كاتەكانی كارەبا بە ھاووڵاتییان بۆ 21 كاتژمێر زیاد دەكرێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات ئاشكرای كرد "ئێوارەی رۆژی شەممە 1/8/2020، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی ئیشپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كرد و بە سەركەوتوویی توانرا وێستگەكە بەتەواویی توانای خۆیەوە بەكاربخرێت، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە  3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش  توانرا بەتێكڕا 20-21 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاووڵاتییان".

لە رێوڕەسمێكدا 14/7/2020، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردەوە. لە قۆناغی یەكەمدا بە توانای 150 مێگاوات وێستگەكە كاری كرد. ئەم وێستگەیەش جیاوازە لە وێستگەكانی دیكەی كارەبا و بە یەكێك لە پڕۆژە گەورەو ستراتیژییەكان دادەنرێت، كە  بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی كوردستان بە تەكنەلۆژیایەكی بەرز لەرێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و لەرووی تێچوونەوە سوودێكی ئابوورییانەی گەورەی هەیە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact