بغدادـKDP.infoـ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی راگه‌یاند و داوای كرد هه‌ڵبژاردن به‌ر له‌و واده‌یه ئه‌نجام بدرێت كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری كردووه.
دوای وتاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زانی عێراق ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژادنی پێشوخته، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تویتێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كارنامه‌ی حكومه‌ت و پرۆگرامه وزارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان به هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی ئاماژه‌یداوه، له پێناو عێراق و قوربانیدانی رۆڵه‌كانی داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌و به‌په‌له‌ی نوێنه‌ران، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان رێك ده‌خه‌یه‌ن، له‌پێناو گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان به گوێره‌ی ماده‌ی 64ی ده‌ستوور، كه تاكه رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌تواندرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داوای سێ به‌شی ئه‌ندامانی، یان داوكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
گوتیشی: له‌وكاته‌دا سه‌رۆك كۆمار له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، داوا ده‌كات ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت كه ماوه‌كه‌ی له 60 رۆژ كه‌متر نه‌بێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، له 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت و هاوكاری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیش چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان پێشوازی له بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هه‌ر هاوكارییه‌كیشن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.