Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 SEP 2020 16:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌ كۆمه‌ڵێك رێكاری خۆپارێزی به‌ رووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1-8-2020 هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ كۆمه‌ڵێك رێكاری خۆپارێزی به‌ رووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمه‌ڵێك رێكاری دیاریكردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌..

یه‌كه‌م: پێویسته‌ گه‌شتیارانی چوون و ھاتن ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كاربھێنن له‌ تێرمیناڵی فڕوكه‌خانه‌.

دووه‌م: به‌پێی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ گه‌شتی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گه‌شتیاران پێویستییان به‌ پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ جۆری (PCR).

سێیه‌م: پێویسته‌ گه‌شتیاران، به‌ر له‌ ھاتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌، په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌و ھێڵه‌ ئاسمانییه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ گه‌شته‌كه‌یان له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ دڵنیابوون له‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بۆی ده‌چن.

چواره‌م: پشكنینه‌كان، به‌پێی بڕیاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی زانكۆ، رێگای كه‌ركوك، ته‌نیشت كۆلێژی زانست، ئه‌نجام ده‌درێن.

پێنجه‌م: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ دێنه‌ ھه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ یان پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ جۆری (PCR) به‌ر له‌ 48 كاتژمێر به‌ر له‌ ھاتنیان ئه‌نجام بده‌ن، یاخود له‌ كاتی گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل پشكنینه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و تێچوویه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی گه‌شتیار.

شه‌شه‌م: پێویسته‌ سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌ ھاتووه‌كان به‌ڵێننامه‌یه‌ك پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، له‌ دوای گه‌یشتنیان بۆ ھه‌رێمی كوردستان.

حه‌وته‌م:ھه‌ریه‌ك له‌ شاندی فه‌رمی، خاوه‌نكار و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دێنه‌ كوردستان، ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ (خۆ كه‌ره‌نتینكردن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ) نایانگرێته‌وه‌.




دوایین هەواڵەکان

"ڕێگای زاخۆ.ئیبراھم خەلیل نۆژەن دەکرێتەوە"

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2020 15:09:57

ھەولێر -KDP.info- بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار ڕێگای سەرەکیی زاخۆ-کۆمەڵگەی ئیبراھیم خەلیل نۆژەن دەکرێتەوە و بەرپرسێکی شارەوانییەکانی دھۆکیش دەڵێت، حکوومەت پارەی پێویستی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە تەرخان کردووە.

 

فرۆشتنی دۆلار لەلایەن وەزارەتی دارایی بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبێت

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2020 11:09:10

هەولێر-KDP.info- بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری، فرۆشتنی دۆلار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبێت.

 
وەزارەتی تەندروستی: لە ھەفتەیەكدا 164 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2020 11:09:41

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری ھەفتەیەكی كۆرۆنای ئاشكرا كرد وبەگوێرەی ئامارەكە، لە 11/9/2020 تا 17/9/2020 39 ھەزار و 316 پشكنین ئەنجامدراوە و 4 ھەزار و 537 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

 
دیاری حوسێن: دۆخی کەرکووک زۆر خراپە.. چارەسەركردنیشی بە چەند رێگایەك دەكرێت

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2020 10:09:49

كەركووك-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دۆخی كەركووك رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت و تاوەكو تا دەستوور و ماددەی ١٤٠ـیش جێبەجێ نەكرێن، دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت.

 
گۆڕانكارییە جەوھەرییەكانی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق لە KDPیەوە بزانە

SATURDAY, 19 SEPTEMBER 2020 10:09:44

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق رایگەیاند، لیژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق لە كۆتایی كارەكانیدایە و ھیچ گۆڕانكارییەك لەو ماددانە نەكراوە كە پەیوەندییان بە ھەرێمی كوردستان و مافەكانی ھەرێمەوە ھەیە.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact