د.محمد خدر مولود
37 ساڵ به‌ر له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ و له 31-7-1983دا بارزانییه‌كان له قوشته‌په جینۆسایدكران. ئه‌و رۆژه كه لای ئه‌نجامده‌رانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی، رۆژی پیرۆزی شۆفینیانه‌ی كوده‌تاچیانه و له كه‌لتووره‌كه‌یاندا به هێمای (17-31ی ته‌مموز) ئاماژه‌ی پێده‌درێت، پرۆسه‌كه كارێكی نه‌خشه بۆدارێژرابوو.
ئه‌م پرۆسه به‌دناوه قێزه‌ونه وه‌حشیگه‌راییه به نه‌خشه و پلانی وورد و له فه‌رهه‌نگ و هزری نامه‌ردانه‌و دیكتاتۆریانه‌ی به‌غدا دا به سێ قۆناغ و له ماوه‌ی (10- 12 رۆژ) دا پیاده‌كرا. سه‌ره‌نجام هه‌شت هه‌زار (8 هه‌زار پیاو و خوورتی بارزانی‌یان) جینۆسایدكران.
پرۆسه‌ی به‌دناوی (جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان) له كۆمه‌ڵگا زۆره ملێیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه له (قوشته‌په، به‌حركه، هه‌ریر، دیانا) ئه‌نجامدرا، له مێژووی كاره‌ساتباری نامرۆڤانه و هۆلۆكۆست و ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كوردستاندا له سه‌رده‌می جه‌مسه‌رگیری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا له‌م دوو روانگه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پێگه‌و به‌هاو تایبه‌تمه‌ندیه‌تی خۆی هه‌یه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵقه‌ناندن و ڕاگوێزانی بارزانییه‌كان به خاووخێزانه‌وه له زێد و ئاوایی و شار و شاره‌دێیه‌كانی خۆیان و راگواستنی زۆره‌ملێییان بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێییه‌كانی (قوشته‌په، به‌حركه، هه‌ریر و باتاس، دیانا) له دوای ساڵی 1975 و نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوولدا روویدا خودی پرۆسه‌ی راگواستنه‌كه له‌گه‌ڵ وێرانكردن و سووتماك كردنی ده‌ڤه‌ری بارزان، له یاسای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به جینۆساید به یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی جینۆساید‌كردن هه‌ژمارده‌كرێت.
دواتر ره‌شبگیری پیاو و زه‌لام و نێرینه‌ی خوورت و جیاكردنه‌وه‌یان له خێزان و خوشك و كچ و ئافره‌ت و ژن و ماڵ‌و منداڵیان له كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێییه‌كاندا له شه‌وانی (31ی ته‌مووز تا 11ی ئابی سالی 1983) دا به پرۆسه‌ی دووه‌می جینۆساید‌كردن هه‌ژمارده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌م پرۆسه‌یه و سه‌ركه‌وتنی به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ئه‌نفالچی و جینۆسایدچییه‌كانی به‌غدا دایانڕشتبوو، بووه ده‌سپێك و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دارشتنی پلانێكی گه‌وره‌ی گشتگیر به مه‌به‌ستی پاكتاوكردن و ئه‌نفالكردن و كیمابارانكردنی ته‌واوی كوردستان.
پرۆسه‌كه هه‌روا كه‌وته‌وه، دوای جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان، بۆردوومان و جینۆسایدكردنی كۆمه‌ڵگای (زێوه) له‌ودیووی سنوور له 9-6-1985 ده‌ستی پێكرد و درێژه‌ی كێشا، له دۆڵی خۆشناوه‌تی وشێخ وه‌سان و بالیسانه‌وه تا كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفالكردن به هه‌ر( 8) قۆناغه‌كه‌ی و ته‌واو بوونی به پرۆسه‌ی (خاتمة الا‌نفال) دا.
ئه‌وانه، ئه‌و زنجیره تاوانه نامرۆڤانه وه‌حشیگه‌رییانه‌ن له دوای جینۆسایدی بارزانییه‌كانی قوشته‌په‌وه له مێژووی تازه‌دا بوونه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی قێزه‌ونی ڕه‌شی چڵكنن به نێوچه‌وانی به‌غداوه لكاون.
له یادی 37 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان چی بكه‌ین باشه ..؟ بۆ له‌مه‌ودوا چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه و ته‌واوی كه‌یسه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالدا بكه‌ین ..؟
ئایا هه‌ر ساڵانه‌و مانگانه‌و رۆژانه داوای قه‌ره‌بووی یاسایی و ماددی له حكومه‌تی به‌غداوه بكه‌ین ..؟ به حكومه‌تی ئێستای كازمیه‌وه‌ش ..؟ ئایا هه‌ر چاوه‌ڕوانی قسه‌و به‌ڵێنی بێ كرداری به‌غدابین تا ئه‌م كه‌یسه تۆز لێنیشتوانه‌ی سه‌ر ره‌فه‌كانی به‌غدا ده‌جولێندرێن ..؟
ئه‌ی ئێمه، له كوردستاندا به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره قوربانیده‌ره‌كه‌یه‌وه، به كه‌سوكاره سه‌ربه‌زه‌كانی ئه‌نفالكراو و جینۆسایدكراوه‌كان هه‌ر تاڵاو و مه‌رگه‌مووش بچێژین یا ده‌بێ زیاتر به ئاراسته‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه‌یسه‌كان بجولێنین ..؟
ئه‌ی وا باشتر نییه، كه وه‌فدێ له به‌غداوه دێ، یا له‌ده‌ره‌وه دێ، له هه‌ر ئاستێ دابێ له گه‌ڵ تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رمێز، سه‌به‌ته‌یه‌كی قوربانی پڕواوپڕ له ئێسك و پرووسك و جه‌مه‌دانی و كه‌لوپه‌ل و ناسنامه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدكراوانیشیان له‌بەر‌ده‌م دابێ و وه‌ك مۆنۆمێنتێكی بچووكراوه‌ی هێماو ره‌مز به‌خشی له‌بیر نه‌كراو وابێت، تا چاو و گوێچكه‌یان پڕكه‌ین له وێنه قێزه‌ونه ناشیرینه وه‌حشیگه‌راییه‌كانی به‌غدا بۆ مافه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان رایانچڵه‌كێنین.
ئه‌رێ ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كوردستان چی‌یان له هۆلۆكۆست كه‌متره ..؟