Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 14:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 37 مین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

ئەمڕۆ 37 مین ساڵیادی یەکێک لە مەزنترین تاوانەکانە کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامدرا کە جینۆسایدکردنی بارزانییەكانە. ئەو تاوانە گەورەیەی تیایدا 8000 مرۆڤی بێتاوان، تەنیا لەبەر ئەوەی كورد بوون، لە لایەن رژێمی بەعسەوە زیندەبەچاڵكران.

جینۆسایدکردنی بارزانییەکان سەرەتایەك بوو بۆ جینۆسایدێكی فراوانتری گەلی كوردستان، كە بە چەند قۆناغێكی جیاواز ، رژێمی بەعس، لە ژێر ناوی ئەنفالدا، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوانی كوردستانی بە ژن و پیاو و گەورە و بچووكەوە، بەرەو بیابانەكانی عێراق گواستەوە و دواتر بە دڕندانترین شێوە زیندەبەچاڵی كردن.

جینۆسایدکردنی بارزانییه‌كان ، شاڵاوێکی رەگەزپەرستانە بوو بۆ لەناوبردنی ناسنامە و سڕینەوەی میللەتێكی مافزەوتكراو. ئەگەر خۆڕاگری و بەردەوا‌مبونی گەلی كوردستان لە شۆڕش و داكۆكیكردن لە خاك و نیشتمان نەبووایە، ناسنامە و مانەوەی گەلی کوردستان ، ڕووبەڕووی مەترسی گەورەتر دەبووەوە.

لەم بۆنە خەمناکەدا ، پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە پێی توانا دووپات دەکەینەوە. لە هەمانکاتدا لەگەڵ حكومەتی عیراق لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین و پێداگیریی دەکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری ئەنفالکراوانی کوردستان.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانییانی شاڵاوی جینۆسایدی بارزانییەکان و سەرجەم ئەنفالكراوان و شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دادەنەوێنم.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/7/31




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact