ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یادى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار سڤیلى بێتاوانى بازرانى ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رله سى و حه‌وت ساڵ 31/7/1983 له ماوه‌ى ده ڕۆژدا له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى قوشته‌په و به‌حركه، هه‌ریر و دیانا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕ‌ژێمى به‌عس جینۆسایدى كردن و بۆ هه‌میشه ڕاپێچى مه‌رگستانى بیابانه‌كانى باشوورى عێراق كران.
دواى ئه‌وه دایكان، ژنان و خوشكانى ئه‌نفالكراوان، بارى قورسى ژیانێكى تاڵ و چاره‌نووسێكى ئازاربه‌خشیان كه‌وته ئه‌ستۆ. ده‌بووایه بۆ منداڵانیان ببنه باوك و برا و به ڕه‌نجى خۆیان بژێوى ژیان په‌یدا بكه‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا به‌وپه‌ڕى ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵى ئه‌و دایك و خوشكه ڕووسپییانه ده‌ڕوانین كه به‌رگه‌ى ژیانێكى مه‌رگه‌ساتباریان گرت، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵیان نه‌دا.
هه‌ر له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه ڕۆڵى جوامێرانه‌ى خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وربه‌رى، خه‌ڵكى هه‌ریر و باتاس و دیانا و ده‌وروبه‌ریان به بیر ده‌هێنینه‌وه كه هه‌موو هاوكارییه‌كان پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان كرد. بوونه پشت و په‌نایان و ده‌رفه‌تى كار و په‌یداكردنى بژێوى ژیانیان بۆ ڕه‌خساند. جوامێریى ئه‌وان بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریى ئێمه و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و كوردستانییاندا ده‌مێنێته‌وه.
به شكۆوه گیانى پاكى ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان به بیر ده‌هێنینه‌وه، سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاریان ده‌نێرین. له هه‌وڵه‌كانمان له ئاستى عێراق و جیهان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دى له هیچ شوێنێك مرۆڤایه‌تى ئازار و مه‌رگه‌ساتى وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌بینێته‌وه، حكوومه‌تى عێراقیش ده‌بێت پابه‌ندى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانییان بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
31/7/2020