Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 3 AUG 2020 20:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"نزیکەی ھەشتا دەوڵەت لەگەڵ ئەوەن پێشمەرگە یەکبخرێت..پێنج دەوڵەت لەسەر ھێڵن"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌پێی خاڵه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌ت، له ‌چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووری و قانوونیدا. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاریی گرنگ له‌و بارەیەوه‌ ده‌خاته‌ ڕوو و پێی وایه‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت هه‌نگاوێكی گرنگ بێت.

                         یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌

له‌ سه‌ره‌تای هاتنی داعش له‌ ساڵی 2014 هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕۆڵی گرنگی بینی له‌ پاراستنی خاكی كوردستان وێڕای شه‌هیدبوونی هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ڕێگا نه‌درا داعش به ‌مانه‌وه‌ی له‌ سنووری كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه‌، هێزی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌رمه‌یكا به‌خێرا ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربازیی دروست كرد و له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌وته‌ هه‌ماهه‌نگی بۆ له‌ناوبردنی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تا پێش 16ی ئۆكۆتبه‌ری 2017 سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ و ئیداره‌ی كردووه‌، به‌شێكیانی به‌ شه‌ڕ له‌ داعش وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌نجام داعش تێكشكێنرا و و مووسڵ ئازاد كرایه‌وه‌، قاره‌مانیەتیی پێشمه‌رگه‌ له‌ شەڕی داعشدا گه‌یشته‌ ئاستی جیهانی، سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتانی جیهان و ناتۆش به‌ گرنگیه‌وه‌ ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاند له‌ پاراستنی ناوچه‌كه‌، به‌هۆی ئه‌و گرنگییه‌وه‌ هاوپه‌یمانان بریاریان دا له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن و تا ئێستاش مه‌شقه‌كان به ‌هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامن،‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئاستی پشتیوانی لۆجستی و ماددی و پێداویستیی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان، به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ چاكسازی له‌ هێزی پێشمه‌رگەیە،‌ ئه‌ویش بە یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 و دروستكردنی هێزی هاوبه‌شی كوردستان، دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ستراتیژیه‌تی ئیداره‌دانی پیشمه‌رگه‌ش له‌ سنووره‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، چونكه‌ وه‌ك فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، داعش ڕه‌نگه‌ شەڕه‌كه‌ی گۆڕیبێت بۆ پارتیزانی. هۆشیار سیوه‌یلی وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ پیشمه‌رگه‌ گوتی: "ھاوپەیمانان ھەوڵی جددی دەدەن ھێزی پێشمەرگە بکەنە ھێزێکی پرۆفێشنەڵ و شارەزا، بەڵام تاکو ھێزی پێشمەرگە یەک نەگرێت و لە ھێزی حیزبەوە نەبێتە ھێزێکی کوردستانی نە ھاوپەیمانان جددی دەبن و نە دەشتوانن ھاوکاریی جددیی پێشمەرگە بکەن".

گوتیشی: "یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە پەیوەندیی بە خۆمانەوە ھەیە نەک ھاوپەیمانان. پێنج دەوڵەت خەریکن بناخەی ھێزێکی سەربازی بۆ کوردستان دادەنێن، ئەو بناخەیە یەکخستنی ھێزەکانە. گەر بتوانین ھێزی پێشمەرگە یەک بخەین، دەتوانین داوای زۆر ھاوکاریی گەورە لە دۆستەکانمان بکەین".

به‌پێی پرۆژه‌ی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌نگاوه‌كان له‌ دروستكردنی لێژنه‌یه‌ك بۆ دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی ناوه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پله‌كانیان و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو هێزه‌كانی 70 و 80 و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ هاوپه‌یمانان كه‌ بتوانن زۆربەی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن. بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق و ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بارەیە‌وه‌ بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ زۆر گرنگه‌ و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه،‌ یه‌كخستنی وڵاته‌ و ده‌بێ به ‌به‌هێزییه‌وه‌ وه‌ڵامی داعش و دوژمنان بدرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌ك بخرێته‌وه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیاتر ده‌بێت، هاوپه‌یمانان زیاتر دێنه‌ سه‌رخه‌ت، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی  پێشمه‌رگه‌".

گوتیشی: "نزیكه‌ی 80 ده‌وڵه‌ت هه‌موویان به ‌یه‌كه‌وه‌ پێیان خۆشه‌ و مه‌رامیانه‌ پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌ یه‌ك هێز و ئێستاش خه‌ریكن و پرۆژه‌ی چاكسازی كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، تا ڕاده‌یه‌ك بڕوا بۆ هه‌ردوو حزب دروست بووه‌، كه‌ هه‌ردوو هێز بخرێنه‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئه‌وكاته‌ بیانووش بۆ هاوپه‌یمانان نامێنێت كه‌ مه‌شقه‌كان ڕاگرن، یان نیگه‌ران بن و ده‌بێ ئه‌مه‌ له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تییشدا ئاماده‌كاریی بۆ بكرێت، چونكه‌ ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ زیاتر بەدامه‌زراوه‌یی بكرێت و ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوو ئه‌ركی قورستریشی هه‌بێت، پێشمان خۆشه‌ له‌وبارەیە‌وه‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بهێنرێته‌ سه‌رخه‌ت كه‌ بۆ‌ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ناوچه‌كه ‌له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی پێشمه‌رگه‌ بڕیار بدرێت".

                              سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش

به‌پێی قسه‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق، له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو سێ گه‌وره‌ فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق به‌ ده‌ستی داعش كوژراون. هاوكات داعش له‌ سنووری حه‌مرین و كه‌ركووك و دیاله‌ و خانه‌قین و سه‌عدیه‌ و مه‌خموور و زوممار ده‌ستی به‌ چالاكیی به‌هێز كردووه‌ته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت مه‌ترسیی گەوره‌ دروست بكات، بۆیه‌ گرنگه‌ ستراتیژیه‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی دوای نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گۆڕانكاریی به‌سه‌ر بێت. بابه‌كر زێباری زیاتر قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێستا داعش نه‌یتوانیوه‌ هێڵی پێشمه‌رگه‌ ببڕێت له‌ سنووری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هێزه‌ جیاوازه‌كان هه‌ن و هێزی جێگیر نیین و دەبی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگیر بكرێن، بۆیه‌ داعش شەڕی پارتیزانیی ده‌ست پێ كردووه‌ و شەڕی ئێستایان مه‌ترسیدارتره،‌ چونكه‌ پێشووتر به‌ ئاشكرا هەبوون و ئێستا به‌ شاراوه‌یی چالاکی ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان عێراقین، ئێستاش شەڕی داعش له‌ عێراق و له‌چاو ڕابردوویان مه‌ترسیدارترە، بۆیه‌ گرنگه‌ ستراتیژیه‌تی شەڕ له‌گه‌ڵ داعش بگۆڕدرێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌ و ئەوەی کە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هه‌بێت و ئێستاش دۆخی عێراق زۆر خراپه‌، داعش له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق به ‌به‌هێزییه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م جاره‌ عێراقییه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌و جه‌نگه‌.

         ده‌بێ پشكی كورد له‌ هاوكارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی عێراق بدرێت

سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان به‌رده‌وام گله‌یی له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك پێویست پشكی كورد له‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ سوپای عێراق بە هێزی پێشمه‌رگه‌ نادرێت، بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌مه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتن بچه‌سپێنرێت. بابه‌كر زێباری، زیاتر له‌وبارەیە‌وه‌ قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌بێ پشكی كورد له‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌غدا جیا بكرێته‌وه‌، ده‌بێ بزانرێت كوردستان چه‌ند هاوكاریی پێویسته و‌ ئه‌و چه‌كانه‌ چین کە ده‌درێنه‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌شی كورد چۆنه‌، چونكه‌ ناكرێت هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌و به‌هێزییه‌وه‌ كه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ئه‌منییەتیی عێراق هه‌ژمار كراوه‌ هاوكاریی پێ نه‌درێت، ئه‌مه‌ ده‌بێ كۆتاییی پێ بهێنرێت و كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان بێنە سه‌رخه‌ت كه‌ هاوكارییه‌كان به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ بدرێنه‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌، نه‌ك بدرێن‌ به‌غدا و له‌وێوە بڕێكی كه‌م بدرێت به‌ پێشمه‌رگه‌".

ڕاپۆرتی شیكاریی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی

 


 




دوایین هەواڵەکان

پارتی سەرەخۆشی لە صلاح دەلۆ دەکات

MONDAY, 03 AUGUST 2020 19:08:02

ھەڤاڵی بەڕێز کاک صلاح دەلۆ

مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

MONDAY, 03 AUGUST 2020 15:08:09

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە(6)ەمین ساڵیادی كارەساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی

حەسۆ هورمی: ١٨ بڕیاری نێودەوڵەتی بۆ دانپێدانانی جینۆسایدی ئێزدی و پێكهاتەكانی دیكە هەن

MONDAY, 03 AUGUST 2020 14:08:10

ئەمستردام-KDP.info- لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤ـدا، داعش پەلاماری شنگالی دا و 6417 كەسی ئێزدی رفاندن، هەروەها ٣٦٠ هەزار كەس ئاوارە كران و زیاتر لە ١٢٠٠ كەسیش كوژران، كە لە كاتی هاتنی داعشدا،  كۆمەڵكوژییەكی گەورە بە سەر ئێزدییاندا هێنرا و شارەكەشیان خاپوور كرا.

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ شەشەمین ساڵیادی كارەساتی كۆمەڵكوژیی شنگال

MONDAY, 03 AUGUST 2020 13:08:50

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان  

په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یادى كاره‌ساتى شه‌نگال

MONDAY, 03 AUGUST 2020 10:08:36

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە شەشەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان لە شنگال و دەوروبەری، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنى به‌ پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact