Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 JUL 2025 22:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەڵامێک لە بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ مونیرە عەلی عەبدولعەزیز
| KDP.info


وەڵامێک لە بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ  مونیرە عەلی عەبدولعەزیز.

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک،  پۆستێکی نەشیاوی، بە ھەڵچونێکی دەروونی نا سروشتی و، دوور لە بنەمای رەوشتی نووسین لە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیوە، کە پێدەچێ دەمێک بێت راھێنانی بۆ کردبێ، تا بەو فکر و ئاراستە پۆپۆلیستیە زمانی بگەڕێت!
ئێمە لە وەڵامدا دەڵێین:
لە ململانێی سیاسی و کەشی ئازادی ھەرێمی کودستاندا زۆرێک لە پەرلەمانتار و کادیر و سەرکردەی ھێز و لایەنە سیاسییەکان بە ھەندێ لێدوان و دەربڕینیان ھەستی ئێمە و خەڵک و تەنانەت جەماوەرەکەی خۆشیان ئازارداوە، بەڵام ناکرێت ھەموو ئەوانە لەسەر خودی حزبەکان حیساب بکرێن و بکرێنە دەرفەت بۆ دنەدانی رق و پشێوی! برایانمان لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان باش لەم راستیەدەگەن بەتایبەتی کە پەیوەندیی دێرین و لە مێژینەی نێوان پارتیمان و بزووتنەوە پەیوەندیەکی جێگیر و رێزلێگیراوە.
بە حوکمی ئەو رابردوو و پەیوەندیەی نێوانمان، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان واینابینین کە نووسینەکەی مونیرە عەلی عبدولعەزیز ھەڵوێستی فەرمیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بێت، وەلێ بەداخەوە ناوبراو کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیە بەبێ رەچاوکردنی ئەو پەیوەندیە مێژووییە و پەرێزی پڕ شانازی پارتی، لە ئاستێکی نزمی دەربڕین و بە زمانێکی زبر و ناتەندروست و پێچەوانەی عورفی دەربڕینی سیاسی و بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش، بابەتێک دەکاتە دەرفەت بۆ لەکەدارکردنی پارتیمان! ئەمە لە کاتێکدا کە لای خەڵکی کوردستان و یار و نەیار و خودی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانیش زانراوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە رابردوو تا ئێستا بەگرتنەبەری رێباز و راستەڕێیەکی دروستی خەبات و تێکۆشان، پارێزەری کولتووری جوانی کوردەواری و رێزگرتنە لە بیروباوەڕە ئاینی و ئایدۆلۆژیە جیاوازەکان و، ھەروەھا ھاندەری پێکەوەژیان و زامنی ئاشتی و ئارامی کوردستانیشە.
مێژوو رابردویەکی نەگۆڕە، جگە لە توێژینەوە و بەڵگەی دانپێدانراوی زانستی و لۆژیکی، ھیچ رێگایەکی دیکە نیە بۆ جوانکردن یاخود ناشرینکردنی ئەو زەمەن و رابردوە، بۆیە لە جیاتی تەشھیر و لەکەدارکردن باشترە خاتوو مونیرە و ھاوشێوەکانی لە سەرنج و رەتکردنەوە و وڵامی وتە و دەربڕینی ھەر کەس و لایەنێک پەنا بۆ شێواز و رێگای دروست و باوەڕھێنەر ببەن و بەلایەنی کەمەوە لە ئاکاری ئیمانداری دەرنەچن، چونکە بەپێچەوانەوە ئەو زمان و ئاراستە خراپە خزمەت بە پێکەوەیی و ئارامی و رەوشی ئێستای کوردستان ناکات. 

بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ـی٧ـی٢٠٢٠




دوایین هەواڵەکان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتنە خوارەوە.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا دەکات

MONDAY, 14 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ھۆتێل ڕۆتانای شاری ھەولێر بەشداریی لە مەڕاسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی وەرتێ بڵاوکردەوە

MONDAY, 14 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی سنووری شارەدێی وەرتێ.

ھەڵگورد شێخ نەجیب: دۆخی سنوورەکە ئارامە و ئەمڕۆ کێشەی کارەباش چارەسەر دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 17:07:04

سۆران -KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی "ئێستا دۆخی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئارامە و ئاساییبۆتەوە، ئەو کێشەیەی کارەباش کە ھەبوو ئەمڕۆ چارەسەر دەبێت."

 
باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتان دەستنیشان دەکرێت

MONDAY, 14 JULY 2025 16:07:22

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر ئاستی عێراق دوو شوێن لە هەریمی کوردستان دیاریکراون کێبڕکێ دەکەن بۆ نازناوی باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاریی تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین ئەنجامی باش بەدەست بێنین."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact