هەولێر-KDP.ifo- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/7/2020 له هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، میوانداریى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا له كه‌شوهه‌وایه‌كى ئیجابى و دۆستانه‌دا، به ڕاشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه دووقووڵییه‌كانیان تاوتوێ كرد.
داكۆكى كرایه‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌یوه‌ندیى نێوان پارتى و یه‌كێتى به‌تایبه‌تى و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى كه زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و كێشه‌كانى دیكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه كه ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سووككردنى ئه‌و باره قورسه‌یه له ده‌ره‌نجامى كێشه و قه‌یرانه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
-