Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 02:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خەتای پارتی نییە مانۆرە ئیعلامییەکە جەماوەری نەبوو!
| KDP.info


هەكار هەركی

ماڵپەڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بابەتێکدا بەناوی "ھەموو کوردستان مەیدانی خەباتی یەکێتییە، پایتەختیش چەقی ئەو خەباتەیە"، بەچەند رستەی نا لۆژیکی، پەڕەگرافێکی پڕ لە موزایەدەی سیاسی بە تەعریفی کەسانێک کە پێدەچێ بۆ پەردەپۆشکردنی شکستی مانۆرێکی ئیعلامی پێشوەختە نووسرابێ، لەبارەی ھەرێمی کوردستان و ھەولێر و تێکۆشانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاریکردن لە قەوارەی ھەرێم، وشەی نابەجێیان ھەڵڕشتوون، ئەم بەیاننامەنووسانە لە ناخی خۆیاندا باش دەزانن کە سەنگی پارتی لە پای پارێزگاریکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان چەندە سەنگینە، بۆیە بەبێ ئەوەی کەس لەسەر ھەڵبژاردندا باسێکی ئەوانی کردبێ کە قەبارەی کورسییەکانیان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو کەمی کردووە، دێن باسی ئەوەدەکەن کە یەکێتی لە ھەڵبژاردن لە ھەولێر نە دۆڕاوە و،  بە ھەڵبژاردنیش نە چووەتە دەر، کەس نەیگوتووە یەکێتی با ھەولێر چۆڵ بکات، ئەمە ئەم ھەولێرەیە کە کەسانێک دەیانگوت گوندێکی گەورە و ئێستاش دەڵێن ئێمە چەقی ململانێی سیاسی و قورسایی دێنینەوە ھەولێر کەچی مانۆرەکە گوناحی پارتی تێدانییە کە ئەنجامی نەبووە، لە پرەنسیپی پارتیدا ململانێی دیموکراسی لەھەر شارێکدا بەبێ جیاوازی بۆ ھەر پارتێکی سیاسی رەوایە، پارتی لای ئاساییە ھەر کەسێک بێتە ھەولێر و رووی لە ھەولێر بێت باشترە لەوەی راکێشەری لەشکرێکی ئیقلیمی یان ئەو ھێزە بێ کە لە شازدەی ئۆکتۆبەر رایان کێشایە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و کەسانێکیش لە رابردوو بەرچاوروونیان دەدایە بەغدا کە قوتی خەڵکی کوردستان ببڕن  ھەندێ لە نوێنەرانیشیان لە بەغدا ئێستایشی لەگەڵ دابێ رێکلام بۆ گەمارۆی زیاتری سەر قوتی خەڵکی کوردستان دەکەن.

 ھەرێمی کوردستان بەسەرجەم شارەکانەوە لای پارتی یەک قەوارەیە و، ئەمەش لەساتەوەختی رۆژانی شازدەی ئۆکتۆبەر بە ڕوونی دیاربوو کە پارتی لە کوێی سەنگەری بەرگریکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بوو، کەسانێکیش لە کوێی چاوساغیکردن و چۆڵکردنی مەیدانی سەنگەر بوون بۆ حەشدی شەعبی، زۆریش روون بوو کە برقیەی دەستخۆشی لە بەغداوە چۆن بۆ ئەو کەسانە لێدەدران بەبۆنەی چۆڵکردنی کەرکووک و رێخۆشکردن بۆ حەشدی شەعبی تا ھێرش بکاتە سەر ھەولێر و درعی پارتیش روون بوو کە چۆن بە قارەمانێتی پێشمەڕگە رێگری کرد لە داگیرکاری و، دواتریش روون بوو کە کەناڵی دیپلۆماسی پارتی چۆن گەمارۆی زەمینی و ئاسمانی لەسەر ھەرێمی کوردستان شکاند کە لە ئەنجامی خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر و لێکەوتەکانی ھەرێم تووشی ئەم گەمارۆیە کرا.

پارتی دیموکراتی کوردستان و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان باش دەزانن قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکە و دەبێ بە یەکگرتوویی بمێنێت و بەبێ جیاوازی بەرگری لێبکرێ، بەڵام سەیر ئەوەیە بەگوێرەی ئەم بابەتەی ماڵپەری (ی.ن.ک) تازە بانگەشەی ئەوە دەکرێ هەرێمی کوردستان تەنیا شارێک نییە! ئەمە جێی دڵخۆشی پارتییە کە نیەت پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم بێت ئەگەر ئەمە دروشم نەبێت.

ئەوەی گرنگە بزانن، پێویستە ئەو بەربەستانە هەڵگرن و ئازادی کار و خەبات بۆ هەموو لایەنێک هەبێت کە سلێمانیش وەکو هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ سارجەم حزبە سیاسییەکان ئازاد بکرێ، ئەو ھێرشەی لەوێ دەکرێتە سەر بارەگاکانی پارتی بە تەقەکردن و رێگە نەدان بە ئازادی کارکردنی ھەڤاڵانی پارتی لە قۆناغە جیاوازییەکانەوە دەبوو ئەمەش روون بێ.

لەو کاتەی ئەو ھێرشە ناڕەوایەی کە لە مێدیای یەکێتی دەکرێتەسەر پارتی دەبوو ئەو کەسانەی نێو یەکێتی کە داڕێژەری ئەو جۆرە بابەتەن لە قوڵایی ستراتیژیی لە بابەتکەیان روانیبووا، ئاخر کەی رەوایە حزبێک بەبێ حسابکردن بۆ کەرتی پەروەردە بێت و تەدەخول لە کاروباری حکومەت بکات و کردنەوەی قوتابخانەیەک رابگەیەنێ، کاتێکیش لایەنی پێوەندار کە پەروەردەیە بڵێ ئەمە رەوانییە و تەدەخولە، ئەمە چ رەبتێکی بە پارتی ھەیە. 

سەبارەت بە ھاتنی سوپای تورکیا بۆ ناوچە سنوورییەکان، یەکێتی لە رێگەی تیمی خۆی لە حکوومەتدا باش دەزانێت کە ھەڵوێستی حکوومەت چۆنەو چەندجار دواکراوە کە تورکیاو پەکەکە گۆڕەپانی ھەرێم نەکەنە ململانێی شەڕی نێوخۆیانەوە، ئەگەر مەبەست لە لولەی دەبابەکانیش لەوەبێ کە رووی لە یەکێتی بووبێ لە سەردەمێکدا،  ئەوا داڕێژەری ئەو بابەتە باشدەزانێ کە یەکێتی چۆن ئیستغلالی پەکەکەی دەکرد بۆ راکێشانی تورکیا و، چۆنیش ھێزێکی ئیقلیمی راکێشایە ھەرێم بۆ داگیرکردنی ھەولێر لە رابردوودا، خۆزگە ئەو سەردەمەیشیان باسکردبا کە چۆن لە رابردوو ھێزێکی ئیقلیمیان دەھێناو ھێرشیان پێدەکردە سەر خاکی کوردستان، کە ئەوکاتیش پارتی بوو نەیھێشت ھەولێر چۆڵ بێت لە خەباتی کوردایەتی و، ئەم ئەزموونەی کە ھەیە بە زمانێکی دیکەی بیانی تەرجەمە بکرێت بەبەرچاوی جیھانداو کوردستان بکەوێتە بەرداگیرکاری.

خەتای پارتی نییە کە دارێژەری بیرۆکەی ئەم بابەتەی ماڵپەڕی یەکێتی، لە مانۆڕێکی مێدیایی سەرکەوتوو نەبوون لە ھەولێر، ئەوەی بۆی ھاتن لە ھەولێر دەستیان نەکەوت، پارتی دەرگای ھیچ شارێک بەسەر کەس داناخات، ئەوە ئەم شارەیە کە پێدەگوترێ ھەولێر کە کەسانێک پێیان دەگوت دواکەوتوو و گاڵتەیەن بە فەرھەنگی ئەم شارە دەکرد، ئەرێ خێرە ئێستاش کەسانێک کە ھاتوونە ھەولێر تازە دەڵێن ململانێی سیاسی و دروشمی پڕ لە موزایەدەی سیاسی بەرزدەکەنەوە و بە سەردەمی گوند لێی دەڕوانن و پێشکەوتنی مەلتی کەلچەری ھەولێریان پێ ھەزم ناکرێت. ئێرە ھەولێرە و ھەولێریش پێێناسەی ھەر حزبێکی سیاسی بە گوێرەی روئیاو پەیامی ئەو حزبە دەزانێ و، پێویست بە موزایەدە ناکات، لێرە کردار دەخوات نەوەک دروشم.

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact