هەولێر-KDP.info- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲۰/۷/۱۳، هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانی کونسووڵخانەی گشتیی میسری لە شاری هەولێر کرد.
لە سەردانەکەیاندا هێمن هەورامی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانیی بە بۆنەی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ئەحمەد حارس، كونسووڵی گشتیی میسر لە ههرێمی كوردستان گهیانده کونسووڵخانه و لە ڕێگەی کونسووڵخانهوه بۆ بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی کۆماری میسر و وهزارەتی دهرهوهی میسر و گەلی میسر. هیوایشی خواست ئەمە دواناخۆشییان بێت و ڕۆڵی خوالێخۆشبووی له ماوهی كاركردنی له ههرێمی كوردستان له ڕووی پهیوهندییە سیاسی و ئابووری و كلتوورییەکانی نێوان ههردوو گهلی كوردستان و گهلی میسر بهرز نرخاند و هیوای خواست ئهمه دواناخۆشییان بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.
دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هەردوولا بە پەیوەندییە مێژووییەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و پشتیوانی و هاوکاری، تەوەرێکی دیکەی سەردانەکە بوو.