هەولێر-KDP.info- شه‌ش گه‌ڕی دانوستان له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌مه‌ڕ بوودجه و پرسه هه‌ڵپرسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌گەیشتوون به ڕێكکه‌وتنی كۆتایی، نوێنه‌رێكی كورد له وه‌فدی دانوستانكار ده‌ڵێ، ''ئێمه به ده‌ستوور له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین.''
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كاتی سه‌ردانی وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیار نه‌كراوه، به‌ڵام گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.''
فارس عیسا گوتیشی: "لێكتێگەیشتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌یه، بۆیه‌ش گفتوگۆكان به‌رده‌وامییان پێ ده‌درێت و جه‌وله‌ی نوێی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه."
عیسا زیاتر ڕوونی كرده‌وه: "ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌ت ڕێك بکه‌ون، چونكه به‌بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد وه‌زعی به‌غدا له ڕووی سیاسی و مالییه‌وه سه‌قامگیر نابێت."
به ڕوونی له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گوتوومانه گفتوگۆكان و ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووره هیچ شتێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور نابێت، له گفتوگۆكان به‌شێك له قسه‌كان ده‌ستوورین و به‌شێكیشیان ده‌ستووری نین، ئێمه وه‌ك كورد به بنه‌مای ده‌ستوور قسه ده‌كه‌ین." فارس عیسا وای گوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ