هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، لە شاری سلێمانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی دادەنرێت.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكان 146 كیلۆمەترە و پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كردووە، لە قۆناغی یەکەم 32 کیلۆمەتر تەواو دەکرێت و دواتر دەست بە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێت.
هەروەها، شەقامەکە لە 7 یەکتر بڕ پێکهاتووە، کە چواریان گەورەن و سیانیان بچووکن، هەروەها هەشت پردی پەڕینەوە لە خۆ دەگرێت.