ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌كانى نێوانیان تاوتوێ كرا كه تیایدا خاتوو پلاسخارت پشتگیریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ین له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌یه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.