ھەولێر-KDP. info- پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گوڕان کۆبوونەوە و، گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی راگەیاند.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان، هه‌ریه‌ك له گوته‌بێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌مه‌د و ئه‌ندامی شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌رباز محه‌مه‌د ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و جه‌ختیانكرده‌وه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی له مانه‌وه و به‌هێزتركردنی كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوته‌بێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌مه‌د رایگەیاند: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو، ره‌وشه‌كه ره‌نگه پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی ریزی ناوخۆیی خۆمان هه‌بێت. ئێمه‌ش هه‌وڵێكی جیددی بۆ ئه‌و پرسه ده‌ده‌ین.
گوتیشی: یاسای چاكسازی له واده‌ی خۆیدا ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و با یاساكه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كێ پشتیوان و كێ دژی چاكسازییه. ئێستا ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، كه پشتیوانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین.
مەحموود محەمەد راشیگەیاند: بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوڕا نین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و دژی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوونه، به‌ڵام جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
مەحموود محەمەد باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیشی کە جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی و باشترکردنی بژێوی خەڵک و چاککردنی بژێویان، پشتیوانیکردنی حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و، یەکخستنی نێوماڵی کورد لەبەرامبەر ئەو تەحدیانەی لەبەردەم ھەرێم ھەن.
ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتی: چاكسازی ده‌بێت بكرێت، ئێمه پشتیوانی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكات. له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه گفتوگۆمان كرد.
گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت، تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی ناوخۆیی یه‌كبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. پاساو هێنانه‌وه ره‌نگه له رابردوودا رۆڵی هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر پشتیوانی حكوومه‌ت نه‌بین حكوومه‌ت ناتوانێت ئه‌ركی خۆی راپه‌ڕێنێت.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و متمانه‌ی له په‌رله‌مان وه‌رگرتووه. به‌شێكی چاكسازی ده‌كه‌وێته لای یه‌كێتی و پارتی و ئه‌وان ده‌بێت وه‌ڵام بده‌نه‌وه بۆچی دواكه‌وتووه. پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه كه‌سیان دژی حكوومه‌ت نین و پێویسته ئه‌و دابڕانه‌ی له نێوان یه‌كێتی و پارتی له ناو حكوومه‌ت درووست بووه، چاكبكرێته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه له ئارادایه كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.