هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لێژنەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کەمپی مەخموور بۆ مەبەستی سەربازی و سیاسی بەکار دەهێندرێت و بەم هۆیەشەوە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کەمپەکە ناتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كات کە ئه‌م هه‌نگاوانه مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌مپه‌كان دروست ده‌كەن، چونكه ئه‌مانه بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی كراونه‌ته‌وه نه‌ك سیاسی و سه‌ربازی.
د. دیندار زێباری، بەرپرسی لێژنەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كه‌مپی مه‌خموور زیاتر له 11 هه‌زار دانیشتووی هه‌یە، له ساڵی 2003 به‌دواوه ئه‌م كه‌مپه زیاتر چاوی نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ره، چونكه وه‌ك كه‌مپێكی نیمچه‌سه‌ربازی بۆ ڕاهێنانی سه‌ربازی و هاتوچۆی ڕێكخستنی حزبێك په‌ره‌ی سه‌ندووه و زیاتر له سیمایه‌كی مه‌ده‌نی، سیمایه‌كی سه‌ربازیی به خۆیەوە بینیوە“.
ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005ەوە هەوڵی داوە سیمایەکی شارستانی بە کەمپەکە بدات، بەتایبەتیش لەو ساڵانەی کە لە مەخمووردا هەبوونێکی ڕاستەقینەی هەبووە. گوتیشی: "به‌داخه‌وه حزبێك له‌ناو كه‌مپی مەخموور بە کاری نیمچه‌سه‌ربازی و هه‌واڵگری، ژیانی ئاساییی لە خەڵکی سڤیلی كه‌مپه‌كە تێك داوه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه و ئێمه زۆر هه‌وڵمان داوه ئه‌م كه‌مپه پارێزراو بێت و هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگەی نێودەوڵەتی، هاوكاریی كه‌مپه‌كه بكه‌ین و نه‌هێڵدرێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تێدا بێت، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نیی كه‌مپه‌كان دروست ده‌كات و ناكرێت چالاكیی سه‌ربازی بهێنرێته ناو ئه‌م كه‌مپانەوە، ئه‌مه دواجار گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستانیش دروست ده‌كات".
باسیشی لەوە کرد کە دوای شەڕی داعش، ئه‌و كه‌مپه سروشتێکی سه‌ربازیی بەسەردا دراوە، حكوومه‌ت لە ئیدارەی کەمپەکەدا بەرپرسیار نییە، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم نییه، تەنانەت حکوومەتی مووسڵیش کە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە کەمپەکە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی سەربازیی عێراقی ''نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات''.
گوتیشی: ''داوامان له ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و حكوومه‌تی نه‌ینه‌وا كردووە، ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه بكه‌ن تا نه‌بێته کەمپێکی سه‌ربازی و به‌هانه نه‌داته وڵاتانی دراوسێ بۆ هێرشكردن.''
دیندار زێباری بە ڕاشکاوانە دەڵێت کە نزیکەی 41 کەمپ لە کوردستان هەن، ”هیچ كه‌مپێكمان نییه وه‌ك كه‌مپی مه‌خموور به‌كار هێنرابێت بۆ مه‌رامی سیاسی و جووڵه‌ی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی منداڵ بۆ مه‌رامی سیاسی و توندڕه‌وی و زۆرێك له خانمان و منداڵانی ئه‌م كه‌مپه، بەکار دەهێندرێن، خه‌ریكه كه‌مپه‌كه ده‌بێته گرووپێکی سیاسی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بەم شێوەیە کاری تێدا ناکەن.''
کارزان ھەورامی