هەولێر-KDP.info- د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پشووی دامودەزگا فەرمییەکان و دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە.
له ماوه‌ی رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و پشووی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش به پێی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت. له هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌راهه‌م دەکرێت.
داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان دەکەین لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان پابەندی رێنماییەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٢٨