بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/6/26
ھەولێر _KDP.info_ دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی سازکرد و تێیدا نۆ بڕیاری دەرکرد، شارەزایانی ئابوریش پێیان وایە ئەو بڕیارانە گرنگن و لەبەرژوەندی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دان و کاریگەری لەسەر باشبوونی دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان دەبێت.
ھەولێر _KDP.info_ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، دڵخۆشن بە بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێ: بڕیارەکانی دوێنێی سەرۆکی حکوومەت، متمانەی زیاتری بە ھاووڵاتییان بەخشی و بڕیارەکان بۆ ھەموو ھاووڵاتییان و فەرمانبەران ئومێدبەخشن.
مووسڵ_KDP.info_ بەرپرسێکی ئیداریی پارێزگای مووسڵ دەڵێت: لە شنگال و لەناو ئاوارەکان دوو گرفت ھەبوو یەکێک چارەسەرکراوە کە دامەزراندنی ھەزار وانەبێژە، ئەوەی دیکە ماوە ئەویش ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەیە لە ھەرێم کە کێشەیەکی زۆر گەورە بۆ ئاوارەکان دروست دەکات، بۆیە فراکسیۆنی پارتی بەردەوام لەسەر خەتە.
فەرەنسا _KDP.info_ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرنسا دەڵێت، فەرەنسا پشتگیری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و داوا دەکات ھەرێم و بەغدا کێشەکانیان بەپێی دەستوور چارەسەر بکەن، چونکە ئەوان پێیان وایە بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر بێت پێویستە کێشەکانیان لەگەڵ ھەرێم چارەسەر بکەن.
ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی، خوالێخۆشبوو (سەباح رەنجدەر) دەکات.
ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری دڵخۆشکەری بۆ خەڵکی کوردستان راگەیاند.
ھەولێر-KDP.info- ساڵانە ٢٢ی٣ بەڕۆژی جیھانی ئاو دانراوە و درووشمی ئەمساڵی رۆژەکەش، "ئاو بۆ ئاشتییە. "رۆژی جیهانیی ئاو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە و ساڵانە لە ٢٢ـی ئادار یادی دەکرێتەوە، لە ھەرێمی کوردستانیش حکوومەتی ھەرێم گرنگی زۆری بەکەرتی ئاو داوە و بەگوتەی رێکخراوی یونسێف زیاتر لە ٢ ملیار کەس لەجیھان ئاوی پاکیان بەدەست ناگات، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، گەیاندنی ئاو بۆ ھاووڵاتیان ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجایە و ئاوەکەش پاکە و بەچەندین فیلتەر تێپەڕ دەبێت تاوەکو دەگاتە ھاووڵاتیان.
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیە.