بەغدا-KDP.info- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى و سه‌ركرده و لایه‌نه عێراقییه‌كان، كێشه و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانى به هاوبه‌ش بۆ هه‌موو عێراقییان له قه‌ڵه‌م دا و گوتى: هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه و كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى هه‌موو عێراقییه‌كانه، دووپاتیشى كرده‌وه دواى ئه‌زموونى تاڵى چه‌ندین ساڵى گرفت و كێشه‌ى نێوان هه‌ردوولا، ئیتر ده‌بێ نه‌چینه‌وه سه‌ر ڕابردوو، به‌ڵكوو ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و به ڕێككه‌وتنێكى گشتگیرى جێى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌ردوولا كه ئارامى و سه‌قامگیرى، دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتووى هاوبه‌شمان دابین بكات، كێشه‌كان به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌ڕێزیان دۆخه‌كه و ته‌حه‌دییه‌كانى به سه‌خت له قه‌ڵه‌م دا و گوتى: ده‌كرێ قه‌یرانه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ختى و قه‌یرانه‌كانى ئێستاى وڵاتیش به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌مووانه و به‌رده‌وامیى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌نێكدا نییه، هه‌موومان پێكه‌وه به هاوكارى، ده‌توانین بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى باشترى وڵات تا خزمه‌ت به هه‌موو هاووڵاتیان بكرێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه ته‌واوى كێشه و دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به ڕه‌چاوكردنى سیستمى فیدراڵى و ماف و ئه‌ركه‌كان و ئه‌وله‌وییه‌تى بارى هه‌نووكه‌ییى ژیان و بژێوى هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر بكات، ڕۆڵى سه‌ركرده و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراقیشى بۆ پشتگیرى له گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن به گرنگ و پێویست و ئه‌ركى هه‌مووان زانى.
لاى خۆیانه‌وه سه‌ركرده و لایه‌نه عێراقییه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌کانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانه‌که‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌یامێكى ئه‌رێنى و هه‌نگاوێگى دروستى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و جددیه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و خۆشحاڵییان به ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌ربڕى.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ له یه‌كه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ركۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/6/2020 له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى، هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى لیستى فه‌تح، نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا و به‌ڕێزان له ده‌سته‌ى سیاسیى ڕه‌وتى سه‌در كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دۆخى ئێستاى وڵات و ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى تازه‌ى فیدراڵ، قه‌یرانى دارایى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى داعش له عێراق، گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پاراستنى سه‌روه‌رى و سنووره‌كانى وڵات و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.