Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 09:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاماژەیەكی دلخۆشكەرە بۆ زیاتربوونی داهاتی كوردستان"
| KDP.info


هەولێر- KDP.info-  ڕاوێژكاری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری وزە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دانانی وەزیری تازەی نەوت لە عێراق و هەمەچەشنكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 40 دۆلار ئاماژەیەكی دڵخۆشكەرە بۆ زیاتربوونی داهاتی هەرێمی كوردستان و باشتربوونی ڕەوەشەكە.

دكتۆر بێوار خنسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''بەهۆی پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بە ڕێككەوتنامەی ئۆپێك پڵەس، نرخی نەوت ئێستا بە 42 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و ئەمڕۆش كۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك بە سەركردایەتیی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت لەسەر سنوورداركردن و كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی بڕی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا و درێژكردنەوەی ڕێکكەوتنامەی ئۆپێك پڵەس، ئەمە وا دەكات هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕ بێتە كایەوە و نرخی نەوت هێشتا بەرزتر ببێتەوە، ئەمەش بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی دەبێتە قۆناغێكی تازە بۆ زیاتربوونی داهات و باشتربوونی ئابووریەكەیان، بۆیە هیوادارین بەشداربووانی كۆبوونەوەی ئۆپێك پڵەس ئەم بڕیارە بدەن و هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێـتەوە."

دەشڵێت: ''دانانی وەزیری نەوتی عێراق كاریگەریی دەبێت لەسەر پەیوەندییە نەوتییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، هیوادارین لەسەر ئەم سێكتەرە بەروەپێشچوونی باش بێتە پێشەوە لە گفتوگۆكانی داهاتوودا كە سەقامگیریی ئابووری بەدوای خۆیدا دەهێنێت."

بێوار خنسی دەشڵێت: "بەرزبوونەوەی داهاتی نەوتی عێراق وا دەكات حكوومەتی عێراق زووتر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و باشتریش پابەندی ڕێككەوتنەكان بێت، بۆیە بەگشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و گوزەرانی هاووڵاتییاندایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ ئێمە وەك حكوومەتی هەرێم سەرچاوە داراییەكانمان هەمەچەشن بكەین، لە نەوت و گەشتوگوزار و بازرگانی و داهاتی ناوخۆیی و هەموو سێكتەرەكانی دیكە بۆ ئەوەی لە كاتی دابەزینی نرخی نەوتدا تووشی كورتهێنانی زۆر نەبین."

ھێدی کاکەیی

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact