به‌غدا-KDP.info- نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق گوتی، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقییه‌كان به ئاگاداریی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو ناوچه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و هێزی پێشمه‌رگه كه به‌شداری نه‌كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنووری هێزی عێراقی بووه، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیی باش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه و ته‌نها له سنووری قه‌ره‌چوغ هاوپه‌یمانان له كۆی 26 گورز 19 داعشیان كوشتووه و چه‌ندین مۆڵگه‌شیان خاپوور كردووه.''
نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئۆپراسیۆنێكی هاوپه‌یمانان و هێزی عێراقی له هه‌موو ناوچه‌كان ده‌ستی پێ كردووه، به‌تایبه‌ت له ناوچه حه‌مرین و ئه‌و هێڵه‌ی ده‌گاته نزیك ناوچه‌ی شۆرا كه نزیكه له كه‌لار و درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته مه‌خموور و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. ئه‌و ئۆپراسیۆنه به ئاگاداریی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت."
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه له‌و ئۆپراسیۆنه به‌شدار نییه، چونكه ناگاته سنووری ئێستای پێشمەرگەی كوردستان.''
گوتیشی: "هه‌ركاتێك گه‌یشته ئه‌و قۆناغه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی عێراقی ده‌بێت و ئێستا هه‌ماهه‌نگیی باش هه‌یه و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته سنووره‌كانی پێشمه‌رگه و تا ئێستا له مه‌خمور و قه‌ره‌چووغ ئۆپراسیۆن ده‌ستی پێ كردووه."
نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه: "دوێنی له كۆی 26 گورز كه له داعش وه‌شێندراوه له چیای قه‌ره‌چووغ كه هێڵی ته‌ماسن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، به‌وهۆیه‌وه 19 داعش كوژراون و چه‌ندین مۆڵگه‌شیان خاپوور كراون و ئۆپراسیۆنه‌كه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت."
بڵند ئیبراهیم