Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 JUL 2020 10:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

خۆشناو: تاكه‌ هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پەرلەمان خۆپارێزییه له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك بابه‌تی سیاسی
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان كوردستان ئاشكراى کرد، حه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانیش ده‌گیرێته‌ به‌ر. ده‌شڵێ: تاكه‌ هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پەرلەمان خۆپارێزییه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك بابه‌تی سیاسی  .

ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ‌ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌مان هه‌بووه‌، ئێستاش هیچ هۆكارێك نابینین بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان نه‌كرێ و ڕێچكه‌ ئه‌ساسییه‌كه‌ی نه‌گرێته ‌به‌ر، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئیستا هیچ گرفتێك نابینین، هه‌موو لایه‌ك كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاره‌كانی خۆی ده‌كات و هیچ گرفتێكمان نییه‌، په‌رله‌مان شوێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌ و به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نین ببێته‌ شوێنی كێشه‌ و ده‌بێ كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌ناو په‌رله‌مان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو و زاڵ بین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌."

خۆشناو گوتیشی: " تاكه‌ هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پەرلەمان خۆپارێزییه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ك بابه‌تی سیاسی و ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ی پێشتر به‌ جۆرێك كاریگه‌رییان هه‌بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌م چه‌ند ڕۆژه،‌ یان حه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌‌كی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان و سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ و ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانیش ده‌گیرێته‌ به‌ر ‌‌".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له‌ پەرلەمانی كوردستان ده‌شڵێت: "‌بۆی هه‌یه‌ چه‌ند وه‌زیرێكیش له‌سه‌ر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بێنه‌ پەرلەمان و گفتوگۆ له ‌نێوان حكوومه‌ت و پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخ و بابه‌تانه‌ی كه‌ پێویست بكات گفتوگۆ و هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت، ده‌كه‌ین و به‌یه‌كه‌وه‌ كۆ ده‌بینه‌وە."

نه‌شوان به‌رزنجی

 




دوایین هەواڵەکان

راگه‌یندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر

SATURDAY, 11 JULY 2020 20:07:05

هەولێر-KDP.info- دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020.7.11، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی د.عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه‌و بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ڕێكاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژی له‌ سلێمانی داندرا

SATURDAY, 11 JULY 2020 17:07:22

سلێمانی -KDP.info-  ئه‌مڕۆ له ‌پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، مه‌سروور بارزانی، به‌ ئاماده‌بوونی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی و ساسان عه‌ون، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ سلێمانی دانا به ‌گوژمه‌ی 400 ملیار دینار.

کارگەی تەماتەی ھەریر: سبەی دەست بە وەرگرتنی تەماتە لە جووتیاران دەکەین

SATURDAY, 11 JULY 2020 16:07:25

ھەریر-KDP.info-  بەڕێوبەری کارگەی تەماتەی ھەرێر گوتی، لە سبەیەوە دەست بە وەرگرتنی تەماتەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و ڕۆژانە ٢٠ تۆن تەماتە وەردەگرن و بەگشتی دەتوانن ١٥٠ تۆن وەرگرن و عەمباری دەکەن تا کەوتنە کاری کارگەکە کە ئامادەکاری بۆ وەگەڕخستنەوەی دەکرێت و نرخی ھەر سندووقێک تەماتەش کە لە جووتیاران وەردەگیرێت ٣ھەزار دینار دەبێت کە لە بازاڕ گرانترە وەکو پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان."

 
مەسرور بارزانی: پرۆژەی شەقامی 100 مەتری یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی حکومەت

SATURDAY, 11 JULY 2020 15:07:35

سلێمانی-KDP. info-  مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی حکومەت و خەڵکی سلێمانی شایەنی پرۆژەی زیاترن.

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى

SATURDAY, 11 JULY 2020 15:07:11

به‌بۆنه‌ى كۆچكردنى خاتوو غه‌یدا كمبش، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هاوژینى دكتۆر سه‌عد كمبش سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى، سه‌رۆك مسعود بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى وه‌قفی سوننى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP