Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 08:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و چاکسازی دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانییەکان کرد و بە ناوی  ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ تووشبووان خواست. سوپاسی پابەندبوونی هاووڵاتییانیشی کرد بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان. گوتیشی حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و هیچ کەمتەرخەرمییەکیشی لەم رووەوە نەکردووە و ئەوەی پێویست بووە ئەنجامیداوە و ئێستاش بەرپرسیارێتی سەرەکی دەکەوێتە سەر خەڵک بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتییان و کۆمەڵگە. ئاماژەی بەوەشدا حکومەت دەیەوێ لە درێژەدان بە گرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەکان، ژیان و گوزەرانی خەڵک لە بەرچاو بگرێت و زیانی بەرنەکەوێت، بەڵام بەداخەوە خەڵکێک دەیەوێ ئەم بابەتە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی خەڵکەوە هەیە، بە سیاسی بکات و گومانیان لە بوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە دروست کردووە و هانی خەڵک دەدەن پابەندی رێنماییەکان نەبن، بۆیە ئەم کەسانە ڕووبەڕووی یاسای دەکرێنەوە.

لە تەوەرێکی دیکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمەریکا کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تێیدا بە شدار دەبێت .  ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم بێت لەم دایەلۆگەدا.

دواتر جێگری سەرۆک وەزیران ڕاپۆرتێکی دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا کە گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی نوێی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی تایبەت بە نەوت و دارایی لە سەر بنەمای دەستوور.

ئینجا راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو، کە تا ئێستا هەنگاوی باشی بڕیوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویست و پەیڕەوی جێبەجێکردنی دەرچووە. 

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران هەردوو پڕۆژە یاسای (ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان) و (لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان)ی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد.

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact