Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 12:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی له‌ پێنجوێن توندوتۆڵ ده‌كرێنه‌وه‌
| KDP.info


پێنجوێن – KDP.info -  به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ قه‌زای پێنجوێن زۆر توشبووی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌ندرا، تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ قه‌زاكه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ڕشتنی ده‌رمان و پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان. قایمقامی قه‌زاكەش‌ ده‌ڵێ، 51 کەس هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی تر هه‌بووه‌، پێنجوێن به‌سه‌ر پێنچ زۆندا دابه‌ش ده‌كرێت.

زانا ڕه‌حمان، قایمقامی پێنجوێن، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ سنووری قه‌زای پێنجوێن 51 توشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌، ئێستا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی پێنجوێن کە زۆرینه‌ی توشبووانی لێ تۆمار كرا،‌ كه‌ره‌نتینه‌ كراوه و‌، له‌لایه‌ن ماموستایانی ئاینییه‌وه‌ مزگه‌وته‌كان داخراون.

زانا ڕه‌حمان گوتیشی: "قه‌زای پێنجوێن دابه‌ش كراوه‌ به‌سه‌ر پێنچ زۆندا بۆ ڕشتنی ده‌رمان و پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان، ئه‌مڕۆش تیمێكی ته‌ندروستیی سلێمانی گەیشتووه‌ته‌ پێنجوێن بۆ كاركردن له‌سه‌ر باشترین میكانیزم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌و 51 توشبووه‌ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانێكی زۆری قه‌زاكه‌مان هه‌یه‌".

ئاماژه‌ی به‌وەش ‌كرد: "بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر هه‌موو جووڵه‌یه‌كی بازرگانیی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاده‌گیرێت و تیمه‌كاتی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌روازه‌كه‌ و ته‌واوی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ماوه‌ی داخستنی مه‌رزه‌كه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌".

قایمقامی پێنجوێن زیاتر گوتی: "ئێستا وه‌رزی پێگەیشتنی به‌روبوومه‌ خۆماڵییه‌كانه‌ هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ش به‌ ناوه‌ندی قه‌زای پێنجوێن و ناحیه‌كان و گونده‌كان، جووتیارن، به‌رهه‌مە كشتوكاڵییه‌كانیان پێگەیشتووه‌ و ده‌بێ كارێك بكه‌ین جووتیاره‌كان بتوانن بڕۆن به‌لای به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانیانه‌وه‌."

عه‌زیز ڕه‌سووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact