Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 05:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌ هانده‌رى زیاترى هه‌موومان بێت بۆ ته‌بایى، یه‌كڕیزى، لێبورده‌یى، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى بهێنێت و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له‌ كه‌ش و دۆخێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه‌.

جه‌ژن له‌‌ كاتێكدا دێته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جیهان، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان له‌ هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه،‌ یه‌كڕیز و ته‌با كار بكه‌ین و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌ و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان. ته‌نها به‌ كارى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوكاریى هه‌موو لایه‌كمان، وه‌ك قه‌یرانه‌كانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش‌ تێپه‌ڕێنین و پێكه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین.‌

له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان وەک چەترێک دەبێت بۆ تەبایی و یەکگرتووییی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاته‌كانى كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیكردنى هاووڵاتیان بە ته‌واوى جیاوازیی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتوورییه‌وه‌، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان، له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستییه‌كى باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم و داوا له‌ هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌م ڕێنمایییه‌كانى خۆپارێزى ڕه‌چاو بكه‌ن.

خواى مه‌زن كوردستان و هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

23/5/2020

 

 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact