Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 14 AUG 2020 19:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدو و بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی داعش بۆ تاقمی خیانه‌تكاری 16 ی ئۆكتۆبه‌ر
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info- خانه‌واده‌ی شه‌هیدو بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی داعش لە راگەیاندراوێکیاندا بۆ تاقمی خیانه‌تكاری  16 ی ئۆكتۆبه‌ر، پەیامێکیان بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی..

له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدو و بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی داعش
بۆ تاقمی خیانه‌تكاری  16 ی ئۆكتۆبه‌ر
به‌ بێ سڵاو ... نه‌فره‌تتان لێ بێ

كار به‌وه‌ بگا بكوژانمان ئازاد بكه‌ن و راده‌ستیان بكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ نه‌ك هه‌ر پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ ، به‌ڵكو ئابڕووچوونێكی له‌سنوور به‌ده‌ره‌ ، سووكایه‌تیه‌ به‌ خه‌بات و قوربانی رۆڵه‌كانمان ، شه‌هید و بێسه‌روشوێنكراوه‌كان .
خیانه‌تكارانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر وا دیاره‌ بڕیاریان داوه‌ سوور بن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دان به‌ خیانه‌ت . سه‌یریش له‌‌ وه‌دایه‌ تاقمی خیانه‌تكار  بێشه‌رمانه‌ و به‌ راشكاوی باسی ده‌كه‌ن كه‌ چۆن بكوژانی شه‌هیدان نموونه‌ی شه‌هید لیوا شێركۆ و
عوسمان بارزانی و هوجام سورچی و مه‌غدید هه‌ركی و سه‌ربه‌ست مه‌نتك و دكتۆر رزگار و سه‌ڵاح دیلمانی و رۆڵه‌كانی دایكه‌ عایشه‌ و عادل مهاجر و لیوا حسین مه‌نسووریان راده‌ست كردووه‌ته‌وه‌ .
كاره‌ساته‌ وێرانكاریه‌كانی داعش له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یدا كوردستان و گه‌له‌كه‌ی پێوه‌ی گرفتار بوو بوون ، هه‌موو ئه‌وه‌ له‌ ویژدانی مردوویان جێی نه‌بووه‌وه‌ .
كه‌چی ده‌بینین سه‌ری زمان و بنی زمانیشیان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن چاویان به‌ ئێمه‌ هه‌ڵنایێ  ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ش كارو كرده‌وه‌كانیانه‌ ، وه‌ك چۆن 16 ی ئۆكتۆبه‌ر  خیانه‌تیان له‌ كه‌ركووك كرد ، ئه‌مڕۆش بكوژ و ببڕانی رۆڵه‌كانمان بێشه‌رمانه‌ راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ .
ئێمه‌ وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و بێسه‌روشوێنكراوه‌كان هه‌رگیز په‌شیمان نین كه‌ خوێنمان له‌ پێناوی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان داوه‌ ،
به‌ڵام له‌وه‌ په‌شیمانین كه‌ رۆژێ له‌ رۆژان ئێوه‌مان به‌ خه‌باتكار و شۆڕشگێر له‌ قه‌ڵه‌م دا .




دوایین هەواڵەکان

مەحموود محەمەد: بەجۆش و خرۆشەوە لەنێو دڵی گەلە خۆڕاگرەکەمان و کادیر و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی یادی شازدەی ئاب بەرز رادەگرین...لەبەر رێکارەکانی تەندروستی، گردبوونەوە و مەڕاسیم ئەنجام نادەین

FRIDAY, 14 AUGUST 2020 13:08:51

ھەولێر-KDP. info- (مەحموود محەمەد) گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بەبۆنەی ٧٤ ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتی رایگەیاند، یادکردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمە جەماوەریەکان، بەڕێوەناچن و، تەنیا لە رێگەی کەناڵەکانی میدیاوە بە شکۆوە ئەم یادە بەجۆش و خرۆشە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەکەمان و کادیر و لایەنگران و جەماوەری پارتی، بەرز و پیرۆز رادەگرێت.

جوولانه‌وه‌ى ناسیۆنالیزمى كوردى و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دروستبوونى پارتى دیموكراتى كوردستان

FRIDAY, 14 AUGUST 2020 12:08:35

ئاری نانەکەلی*

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ئیتیحادی دایه‌وه‌

THURSDAY, 13 AUGUST 2020 21:08:49

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك، وه‌ڵامی به‌یاننامه‌ی دوێنێی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ئیتیحادی دایه‌وه‌. له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمدا هاتووه‌: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی پێ به‌خشراوه‌، سیاسه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر.

"پەکەکە زیندانی نھێنی لە شنگال ھەیە"

THURSDAY, 13 AUGUST 2020 18:08:19

هەولێر-KDP.info-  هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال نیگه‌رانیی شنگالییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی ئاوه‌دانی به‌ شاره‌كه‌ ناگات، جیا له‌وه‌ش، شنگال كراوه‌ته‌ ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌ و خه‌ڵكی سڤیل بۆ كاری سه‌ربازی و سیاسی به‌كار ده‌هێنن و به‌شێكیشیان به‌و هۆیه‌وه‌ ناتوانن بگەڕێنه‌وه‌ شاره‌كه‌.

 
بابەکر زێباری: شەھیدکردنی دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور جێگەی گومانە

THURSDAY, 13 AUGUST 2020 18:08:14

هەولێر-KDP.info- لە ناوەڕاستی ئەمساڵ تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکی سەربازیی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەنێو خاکی ھەرێمی کوردستاندا دەستی پێ کردووە و ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێ، تورکیا بەبێ پرسی ھەرێم ھاتووە و ھەڵوێستی عێراقیش زۆر لاوازە لەبەرامبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact