Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 JUL 2025 11:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

تاڵەبانی بۆ KDP: دۆخی کەرکووک خراپتر دەبێت
| KDP.info


كەركووك-KDP.info- سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند، تاوەكو لە كەركووك مەلەفی ئەمنی بەو شێوەیە بەردەوام بێت و چارە نەكرێت، دۆخی ئەمنیی سنووری ئەو پارێزگایە خراپتر دەبێت، بۆیە پێویستە چارەسەری ئەو مەلەفە بكرێت، چونكە ئەوەی ئێستا لە كەركووك دەگوزەرێت، حاڵەتێكی نائاساییە.

رێبوار تاڵەبانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە كەركووك حاڵەتێكی نائاسایی هەیە، بە تایبەت دوای نەمانی هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە، دۆخی ئەمنی زۆر خراپ بووە و داعش سەری هەڵداوەتەوە و ئەو كردەوانەی دەیكەن بەردەوام پەرەی پێدەدەن و زیاتریشی دەكەن، بۆیە گەر وا بڕوات و مەلەفی ئەمنی بەوشێوەیە بێت، دۆخەكە خراپتر دەبێت و باشتر نابێت".

سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دەشڵێ: "تاوەكو مەلەفی ئەمنی بەو شێوەیە بەردەوام بێت، دۆخەكە هەر خراپ دەبێت، كە مەلەفی ئەمنییش لە دەست حكوومەتی عێراقە و ئەوانیش هۆكاری ئەو دۆخەن، كە هاتووەتە پێش، بۆیە پێویستە ئەو كێشەیە چارە بكرێت و رێگە نەدرێت چیتر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەگەر نا لە كەركووك كاری خراپتریش دەكرێت، چونكە تا ئەو مەلەفە لە پێش 2017 لە دەست پیشمەرگەدا بوو، هیچ كێشەیەكی نەبوو و ئەو روداوانەی ئێستا ڕوو دەدەن، بوونیان نەبوو، بە تایبەت سووتاندنی گەنمی جووتیاران".

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 11:07:38

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی، "تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی

WEDNESDAY, 09 JULY 2025 09:07:18

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە دو ملیۆن هاووڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری، هەرروەها، زیاتر لە دوو هه‌زار و 100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە زیاتر لە حه‌وت هه‌زار مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

TUESDAY, 08 JULY 2025 18:07:58

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ توركیا، خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى وڵاته‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆژانى ڕابردوو له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:46

هەولێر-KDP.info- سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.

 
 
بەرھەمی کارگەکانی ھەرێم بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێت

TUESDAY, 08 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە ھەولێر دەڵێت، بەھۆی گرنگیدانی حکوومەت بە کەرتی پیشەسازی و دامەزراندنی کارگە، ئێستا بەرھەمی کارگەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زۆر وڵاتانی جیھان دەچێت کە نزیکەی ٥٠ کارگەی دەبن."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact