Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 27 JAN 2021 23:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

شنگال لە پارەی کەرتی تەندروستیی مووسڵ بێبەش کراوە
| KDP.info


شنگال-kdp.INFO- له‌ مووسڵ حکوومەت شه‌ش ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كردووه‌ و له‌و پاره‌یه‌ یه‌ك دینار بەشی شنگال نه‌دراوه‌  و، ڕێكخراوێكی بیانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی سێ نه‌خۆشخانە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا لە شنگال دروست ده‌كات.

مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''،حکوومەت له‌ مووسڵ شه‌ش ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كردووه‌ و کاربەدەستانی مووسڵیش شنگالیان لەو پارەیە بێبه‌ش كردووه‌ و هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كیان بۆ شنگال ته‌رخان نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ و ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕیوه‌ و پێویسته‌ به‌شی شنگالیش بدرێت."

مه‌حما خه‌لیل گوتیشی: ''ڕێكخراوێكی بیانی بڕیاره‌ له‌ شنگال به ‌كه‌ره‌ڤانه‌ سێ نه‌خۆشخانه‌ دروست بكات، له‌ شنگال و سنوونێ به ‌بڕی 30ملیۆن دینار، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ بن بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، بۆیه‌ ئاماده‌یییان ده‌ربڕیووه‌ و ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ دروست ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ توانای دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌مان نییه‌."

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال، وه‌یس نایف، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "زوڵمێكی گه‌وره‌ له‌ شنگال ده‌كرێت و نایانه‌وێت به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ و له ‌ساڵی 2017ــەوە شنگال بێ حکوومەتی شه‌رعییه‌ و ‌ئێستا شنگال دوو حکوومەتی هه‌یه؛‌ شه‌رعی و ناشه‌رعی. ڕێگا به ‌ناشه‌رعییه‌كه‌ ده‌ده‌ن كار بكات و ڕێگری له‌ حکوومەتی شه‌رعی ده‌گرن، بۆیه‌ به ‌هه‌مووان دژایەتیی شنگال ده‌كه‌ن."

وه‌یس نایف گوتیشی: "ئه‌و بودجه‌یەی بۆ شنگالیش ته‌رخان ده‌كرێت مانگانه‌ ته‌نها 20%ی سه‌رف ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی دیكەی هه‌مووی به ‌گه‌نده‌ڵی سه‌رف ده‌كرێت، بۆیه‌ تا شنگال به‌و جۆره‌ بێت، خراپتر ده‌بێت و باشتر نابێت و مه‌ترسیی گه‌وره‌ له‌ شنگال هه‌یه‌."

لەسەدا ٧٠ی خه‌ڵكی شنگال له‌ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان و ئەوانەی  له ‌شنگالیشن هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان پێشكه‌ش ناكرێت و له ‌دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین و حکوومەتیش هیچ هاوكاریان ناكات."

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ى پەرلەمان لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

WEDNESDAY, 27 JANUARY 2021 19:01:59

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، ''وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى بۆ یه‌كده‌نگیى كورد له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى هه‌موو حیزبه‌كانمان بانگهێشت كردووه‌ له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ده‌زگا بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان كۆ بینه‌وە."

 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبونەی جەژنی (قەوڵتاس)

WEDNESDAY, 27 JANUARY 2021 18:01:25

جه‌ژنی قه‌ولتاس له‌ ته‌واوی خوشک و برایانی یٔازیزی کاکه‌یی له‌ کوردستان و له‌ هه‌ر کوێیه‌کی‌ جیهان بن، به‌ گه‌رمی پیرۆز ده‌که‌م.

 
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

WEDNESDAY, 27 JANUARY 2021 18:01:35

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم . هیوادارم یٔەم جەژنە ، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و یٔاسوودەیی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و بەهێزبوونی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان.

 
فەرماندەیەک: پێشمەرگە باڵانسی شەڕی کۆبانیی گۆڕی و گەورەترین سەرکەوتنی تۆمار کرد

WEDNESDAY, 27 JANUARY 2021 17:01:10

ھەولێر-KDP. info-  شەش ساڵ بەسەر ئازاکردنی شاری کۆبانیی ڕۆژئاوای کوردستاندا تێ دەپەڕێت و فەرماندەیەکی بەشدار لە شەڕەکانی کۆبانیدا دەڵێت، بەسەر چەندین ئاستەنگدا تێ پەڕین و پێشمەرگە توانی باڵانسی شەڕ لە کۆبانی بگۆڕێت.

 

" ٣٥٠ خانوو ڕادەستی خانەوادەی شەھیدانی چەمچەماڵ کران"

WEDNESDAY, 27 JANUARY 2021 17:01:32

چەمچەماڵ-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی خانوو بۆ خانەوادەی شەھیدانی قەزای چەمچەماڵ دروست کراوە و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، تەنیا لە سنووری چەمچەماڵ ئەمڕۆ ٣٥٠ خانوو ڕادەستی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان کرا.

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact