Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 JUN 2020 02:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

چاكبوویەکی كۆڕۆنا: حکوومەت بە دڵسۆزی چارەسەری کردین
| KDP.info


هه‌ڵه‌بجه‌ - KDP.info - حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، چاكەوەبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێ، حكوومه‌ت به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا.

تاریق ئه‌حمه‌د، چاكەوەبووی كۆرۆنا، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت، پاشان ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ و داوای لێ ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی، پاش پشكنین بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ڵگری كۆرۆنایه و‌ ده‌خرێته‌ ژێرچاودێریی وردی پزیشكی و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت".

تاریق ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ هه‌ستم به‌ ئازار و كۆكه‌ و تا و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نه‌كرد، به‌ڵام له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌و ژووره‌ی منی تێدا بووم، هاوڕێیەكم له‌گه‌ڵ بوو، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كۆكه‌ و تای له‌گه‌ڵ بوو، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی زۆر به‌چڕی چاودێرییان ده‌كردین و هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنیان ده‌داین".

تاریق ده‌ڵێ: "ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ من له ‌ماڵه‌وه‌ به‌ركه‌وته‌ بوون، پشكنینیان بۆ كرا، سوپاس بۆ خوا هیچ كه‌س له‌ ماڵه‌وه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون، كه‌ له‌گه‌ڵم هه‌ڵسوكه‌وتیان بوو."

ناوبراو گوتیشی: "ئیراده‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كوردستان و هاووڵاتیانی كوردستان به‌گشتی به‌رامبه‌ر كۆرۆنا زۆر به‌رزه‌، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات نه‌خۆشییه‌كه‌ نه‌توانێت كاریگه‌ریی گه‌وره‌ بكاته‌ سه‌ر نه‌خۆشه‌كان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی ته‌ندروستی و كارمه‌ند و پزیشكانی سلێمانی، زۆر به‌ده‌م نه‌خۆشانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ن، ته‌واوی هه‌وڵه‌ ته‌ندروستییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومه‌تی هه‌رێم توانی زۆر زوو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باشیش هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن پابه‌ندن به‌ ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تەوە."

له‌ هه‌رێمی كوردستان 176 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، 61 کەسی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

عه‌زیز ڕه‌سووڵ


 




دوایین هەواڵەکان

راگەیەندراوێک له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

SATURDAY, 06 JUNE 2020 22:06:18

هەولێر- KDP.info- رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

"ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەكی دیكەی تایبەت بە کۆرۆنا لە دھۆک دەکرێتەوە"

SATURDAY, 06 JUNE 2020 17:06:15

دهۆک – KDP.info-  ئەمڕۆ نەخۆشخانەی لالاڤی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری دھۆک دەکرێتەوە و گوتەبێژی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێ، لە دھۆک سێ نەخۆشخانە تایبەتن بە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕەوشێ سێ نەخۆشیش ناجێگیرە.

 

"بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاماژەیەكی دلخۆشكەرە بۆ زیاتربوونی داهاتی كوردستان"

SATURDAY, 06 JUNE 2020 17:06:28

هەولێر- KDP.info-  ڕاوێژكاری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری وزە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دانانی وەزیری تازەی نەوت لە عێراق و هەمەچەشنكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 40 دۆلار ئاماژەیەكی دڵخۆشكەرە بۆ زیاتربوونی داهاتی هەرێمی كوردستان و باشتربوونی ڕەوەشەكە.

 

"کاکەییەکان ئاینێک لەبەردەم مەترسیی هەڕەشەدا"

SATURDAY, 06 JUNE 2020 16:06:15

مووسڵ- KDP.info-  جگە لە هەرێمی کوردستان، لە تەواوی خاکی عێراقدا بستێک نییە ببێ بە شوێن و پەناگەیەکی ئارام بۆ ئایینێکی کۆن و ڕەسەن.

 

فوئاد حوسێن بە وەزیری دەرەوەی عێراق ھەڵبژێردرا

SATURDAY, 06 JUNE 2020 15:06:02

بەغدا-KDP. info-  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە بەربژێری ھەرێمی کوردستان د.فوئاد حوسێن بۆ وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدڕاڵ دا.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP