Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دواین زانیاری دەربارەی شارۆچکەی خەلیفان
| KDP.info


خەلیفان -KDP.info-بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەڵێت، ڕەوشی کەرەنتیەکردنی شارۆچکەی خەلیفان بەردەوامە و ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی تێپەڕاندووە و ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی زۆر باش پابەندی ڕێنماییەکانن. ئەو سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتیان دەکات و دەربارەی مووچەخۆرانیش دەڵێت، بە ھاوکاریی گەنجینەی سۆران مووچە بە شێوەی دیلێڤەری دابەش دەکرێت.

کاروان کەریم خان گوندەژۆری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەرەنتینەکردنی شارۆچکەی خەلیفان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، خۆشبەختانە ڕێکارەکان بە شێوەیەکی چڕتر و بەوردی پەیڕەو دەکرێن، ھەوڵمان داوە بە ھەماھەنگیی حکوومەتی ھەرێمی کەردستان ھانی دەزگا خێرخوازییەکان بدەین بۆ ھاوکاریکردنی کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت لە سنوورەکەمان."

ناوبراو دەشڵێت: "لیژنەکانی ئابووری بەردەوام چاودێریی بازاڕی خەلیفان دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی شتومەک لە بازاڕ. تا ئێستا ھەموو نرخەکان وەک خۆیەتی و ھیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەھاتووە. ڕۆژانەش شتومەکی پێویست بۆ بازاڕ دەھێندرێت."

ھەرێم صدیق، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تیمەکانی تەندروستی 24 کاتژمێر لە ئەرکدان بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و ڕەوشی ھاووڵاتیان بەگشتی باشە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھەموو حاڵەتە پشکنراوەکان نێگەتیڤ بوون ."

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران گوتیشی: "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پشکنین بۆ 187 ھاووڵاتی کراوە، خۆشبەختانە ھەموویان نێگەتیڤ بوون. ئەمڕۆش پشکنین بۆ 99 ھاووڵاتی کراوە، سبەینێ دەرەنجامەکانی دەردەچن."

نێچیر عەبدلواحید گوانی، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "بە ھەماھەنگیی قایمقامی قەزای سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، تاوتوێی بارودۆخەکەمان کردووە، کە بە چ شێوازێک کۆمەک و ھاوکاری دابەش دەکەین، تەنھا لەناو شارۆچکەی خەلیفان سەرووی 3800 خێزان نیشتەجێن، بەڵام مەرج نییە ھەموویان پێویستیان بە کۆمەک و ھاوکاری ھەبێت و چاوەڕێی داتا و زانیاری لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین.''

نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆران ئەوەیشی خستە ڕوو: "پێویستە ھەڵسەنگاندن بۆ داتا و زانیارییەکان بکرێت، کە ئەو ھاووڵاتیانەی پێویستیان بە کۆمەک و ھاوکاریی ڕۆژانەی وەکو ئازووقەی خواردن و برنج و ڕوون و شەکر و چەندین ئازووقەی تریش هەیە چەندن، ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی بارودۆخەکەین و دەبێ بە پڵانێکی تۆکمە و تەندروست لە ڕۆژانی داھاتوودا جێبەجێ بکرێت."

سیروان سابیر

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact