Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 21:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. فازڵ نه‌بی: حكوومه‌تی هه‌رێم سێ ڕێكار بگرێته‌ به‌ر ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا به‌ئاسانی تێ ده‌په‌ڕێنێت
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ ڕێكار بگرێته‌ به‌ر تووشی قه‌یرانی دارایی نابێت و ئه‌م دۆخه‌ كاتییەی‌ هاتووەته‌ پێش به‌ئاسانی تێی ده‌پەڕێنێت، له‌وانه‌ مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان دوا بخات و دووه‌م زه‌ویه‌ گرانبه‌هاكان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌لاش بداته‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به ‌پاره‌یه‌كی زۆر بیفرۆشێت و خاڵی سێیه‌م هه‌موو داهاتی گومرگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت و ڕێكاره‌كان توندتر بكرێن، چونكه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ی پەیدا بووه‌، كاتییه‌.

مامۆستای زانكۆ و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق، د. فازڵ نه‌بی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ دۆخی ئێستای ئابووری تێ پەڕێنێت، كه‌ كاتییه،‌ پێویسته‌ هه‌ندێك ڕێكاری كاتی بگرێته‌ به‌ر، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی سێ خاڵه‌وه‌، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت دابنیشێت و هه‌وڵ بدات دانه‌وه‌ی مسته‌حه‌قاتی كۆمپانیاكان هه‌ندێك دوا بخات تا نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وانیش ئاماده‌ن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن، چونكه‌ دۆخی ئابووری له ‌جیهان تێك چووه‌ و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌و كاره‌ بكات و خاڵی دووه‌م فشاری زیاتر له‌ گومرگه‌كان بكه‌ن، كه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ كاركردن و هه‌موو داهاته‌كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بگەڕێننه‌وه‌ و، خاڵی سێیه‌م كاتی خۆی له ‌به‌غدا كردمان، حكوومه‌تی هه‌رێم زه‌ویی زۆری هه‌یه‌ و زۆر گه‌وره‌ن كه‌ هه‌ندێكی ڕه‌نگه‌ بگاته‌ ملیارێك دۆلار، ئه‌وانه‌ بفرۆشن له‌ ڕێگه‌ی موزایه‌ده‌ی ڕاسته‌وخۆ، چونكه‌ دۆخی ئابووری باش نییه‌ و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ به‌لاش بدرێته‌ وه‌به‌رهێنه‌ران بفرۆشرێن بۆ خه‌رجیی حكوومه‌ت."

د. فازڵ نه‌بی گوتیشی: ''ناكرێت زه‌ویه‌كی باش به‌لاش بدرێته‌ وه‌به‌رهێنه‌ر، بۆیه‌ پێویسته‌ حكوومه‌ت به‌ سیاستی خۆیدا بچێتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو بتوانێ دۆخه‌كه‌ به‌ئاسانی تێ په‌ڕێنێت و جگه‌ له‌وه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بەبێ كێشه‌ به‌شی خۆی وه‌رگرێت، چونكه‌ به‌یاسا بۆی دیاری كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش بكات ئه‌وكات تووشی هیچ قه‌یرانێكی دارایی نابێت."

گوتیشی: "ئه‌و قه‌یرانه‌ كاتییه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ڕێكار و خاڵه‌ بگرێته‌ به‌ر ده‌توانێ بەبێ گرفت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا  تێ په‌ێنێت، چونكه‌ زۆر له‌ ڕایه‌كان پێیان وایه،‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دروست كراوه‌ و كاتییه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تێ ده‌په‌ڕێندرێت و نرخی نه‌وتیش به‌رز ده‌بێته‌وه‌."

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact