Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 08:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"دهۆکییەکان پابەندن بە ڕێنماییەکانی حکوومەت"
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە پیادە و ئۆتۆمبێلەکان زۆر باشە، خەڵک هاوکاریی دەزگای ئەمنییەکان دەکەن و بە شێوەیەکی گشتی زۆر باشە و بە ڕێنماییەکانەوە پابەندن.

لیوا تاریق ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دهۆکییەکان هاوکاریمان دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە، بەڵام سەرپێچیش هەن و ١١٨ ئۆتۆمبێل سزا دراون و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبیڵیش دەستبەسەرداگیراون و ٩١ کەسیش دەستگیر کراوان، لەوانەی بێ هیچ ئیشیک دەرکەوتبوون."

ئەو گوتی: ''بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵک پێگیرین و هەماهەنگیمان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی زۆرە و پلانەکانیشمان توندۆڵ کردوون و ڕێكاری باشیشمان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان.''

لیوا تاریق دەشڵێ: "دەتوانم بڵێم ١٠٠% خەڵک بۆ نەچوونە گەشت و سەیران پێگیرن و ئەوەشمان کۆنترۆڵ کردووە و ئێستا چووینەتە نێو گەڕەک و شەقامەکان و پێویستە خەڵکیش هاوکارمان بن و دەبێتە پاراستن بۆ هەموومان."

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاماژەیشی دا: "هەموو ڕێگاکان توندوتۆڵن و ڕێکاری باشمان گرتووەتە بەر و هەموو زاڵگە و ناوچەکان لەژێر کۆنترۆڵدان و هەرکەسێک هەوڵی هاتنی بە قاچاخ بدات بۆ نێو دهۆک ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبێتە و لێخۆشبوونی نییە."

کــاروان بــاعەدری




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact