Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 11:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەشناسی هەرێم هۆشداریی دەدات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆکانى ( دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور و نیمچە دوورگەى عەرەبى).

دەشڵێت، ئەمڕۆ ڕێکەوتى 26-3-2020 سەرەتاى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەدیار دەکەوێت، باران بە شێوەى  پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت سەنتەرى پارێزگاکانیش ئەگەرى نمە بارانى هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى هەینى لە شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کاردەکاتە سەر تەواوى ناوچەکەمان  باران بارین لە تەواى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى پارێزگاکان دەبارێت، ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک وەک (دینارتە ئاکرێ سەرسەنگ ئامێدى کانى ماسى) هەروەها بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر وەک (رواندز،سۆران چۆمان حاجى ئۆمەران سیدەکان بارزان مێرگەسوور) بارانیان زیاتر دەبێت.

هەروەها ئەوەی خستووەتەڕوو کە رۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەردەوامى دەبێت جگە لە باران بارین ئەگەرى هاتنى بارستە هەوایەکى تۆزوخۆڵ  هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان لە هەندێ ناوچە بە شێوەى تۆزوخۆڵ و لە هەندێ ناوچە لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.

ئاشکرای کردووە، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى یەک شەممە لاواز دەبێت و ئاسمان لەو رۆژەدا بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە رۆژى دووشەممە دووبارە لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین دەبێت و  لە هەمان رۆژ باران بارین کۆتاى دێت کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت، لە ماوەى ئەم شەپۆڵە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى تەزرە بارینەى هەیە .




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بۆ یانەی دهۆک و زاخۆ: هیوای من سەرکەوتنی ئێوەیە

SUNDAY, 13 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەر دوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات، بە بۆنەی ئەوەی هەردوو یانەکە گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عێراق.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact