Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگای هەولێر: هەموو ئاسانكارییەك بۆ ئەوانە دەكرێت كە خۆراك دەگوازنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر پەیوەست بەو ئاسانكاریەی کە دەکرێت بۆ ئەوانەی كە خۆراك دەگوازنەوە دەڵێ، ناكرێ هەر كۆمپانیا و ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوە بە ئارەزووی خۆی هاتوچۆ بكات، بەڵام دەتوانن رۆژانە كەلوپەلی خۆیان دابەش بكان و هیچ كێشەش نییە.

بەیار فایەق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "رێگری لە هیچ كۆمپانیایەكی دابەشكردنی خۆراك نەكراوە و رۆژانە كاتیان بۆ دیاری كراوە و دەتوانن لەو ماوەیەدا خۆراكی خۆیان دابەش بكەن، ئەوەی باس لەوە دەكات كە گوایە رێگرییان لێ دەكرێت، راست نییە، چونكە خۆمان رێگەپێدانمان پێ داون و دەتوانن هاتوچۆ بكەن، بەڵام ناكرێ 24 سەعات هاتوچۆ بكەن، وە  هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ كراوە و هیچ كێشەیەك نییە".

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هەولێر گوتی: "ئەوەی ئێمە دەیكەین تەنها جێبەجێكردنی رێنماییەكانە و رێگریمان لە كەس نەكردووە كە رێگەپێدراوە، بەڵام پشكنین هەیە، چونكە بینیمان كە لەناو ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی كەلوپەل چۆن خەڵكی عەرەبیان دەگواستەوە، بۆیە ئێمە تەنها ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین و بەپێی رێنماییەكان رێگری لە كەس ناكەین".

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 14:07:27

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکات و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه‌.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact