Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 09:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"هاووڵاتیانی ھەولێر پابەندن بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی پیادە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  شەوی ڕابردوو ژووری ئۆپەڕاسیۆنەکانی ھەولێر بڕیاری دا قەدەغەی پیادەش بخرێتە واری جێبەجێکردن و هاووڵاتیانیش پابەندبوونی خۆیان ڕادەگەیەنن لەپێناو سەلامەتیی ژیانی خۆیان، ھاوکات پارێزگاری ھەولێریش ھۆشداری دەداتە ئەوکەسانەی سەرپێچیی بڕیارەکە دەکەن.

هاووڵاتی کامەران تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆم بە پیادە و پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی توندتر بکرێن بۆ ئەوەی زیاتر بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە، بەتایبەتی ئێستا ژمارەی تووشبوان لە ھەڵکشانە، چەندی ڕێکارەکان توند بکرێن زیاتر لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندایە."

کامەران نایشارێنەوە خەڵکێکی زۆر بەبێ ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی دەچنە دەرەوەی ماڵ و لەسەر شەقامەکان دەبیندرێن، بێگومان بەھانەی دەرچوونیان بۆ دابینکردنی پێداویستیی ڕۆژانەیە، بەڵام دەکرێ حکوومەت ئالیەتێک ببینێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لەو کەسانە بگرێت و بەھانە نەھێننەوە بۆ دەرچوون."

مامۆستا سەمیر ھەمزە، دانیشتووی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەڵێ بەدڵنیاییەوە لەگەڵ بڕیارەکەم بۆ ئەوەی نەبینە ھۆکارێکی ئاسان بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە و ببینە ھۆی دروستبوونی کارەساتی تەندروستی و مرۆیی، چونکە ڕۆژانە سەدان کەس لە کۆڵان و شەقامەکان و باخچەی گەڕەکەکان دێن و دەڕۆن، کەسیش نازانێت لەوانەی پیادەن کێ تەندروستە و کێ ھەڵگری ڤایرۆسەکەیە، حکوومەت و وەزارەتی تەندروستی لە دەیان ڕێگای جۆراوجۆرەوە بە ناڕاستەوخۆ بە خەڵکی گوت لە ماڵەوە بمێننەوە، ئەویش بە داخستنی دەرگای فەرمانگە حکوومیەکان و قوتابخانە و زانکۆکان و مزگەوتەکان و بازاڕەکان."

مامۆستا سەمیر ھەمزە دەشڵێت: "بەداخەوە بەشێک لە هاووڵاتیان گوێیان بەو ڕێنمایی و ڕێکارە جیاجیایانەی حکوومەت و وەزارەتی تەندروستی نەدا، بۆیە باشترین بڕیار سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆیە بە پیادەش، ئەمەش تەنھا و تەنھا بۆ پاراستنی تەندروستیی خودی تاکەکانە و ڕێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە و ھەوڵێکی سەردەمیانەیە بۆ ڕێگرتن لە کارەساتی تەندروستیی مرۆیی."

دکتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەربارەی شکاندنی بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ بە پیادە ڕایگەیاند: "ھیوادارین هاووڵاتیان پابەندی بڕیارەکانی حکوومەت بن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی پیادە و ئەمڕۆ ڕەوشەکە باشترە لە ڕۆژانی ڕابردوو، چونکە ھاوکاریی خۆمان نەکەین ئەوە وەک وڵاتانی دیکە کارەسات ڕوو دەدات."

دکتۆر فرسەت سۆفی دەڵێت: "ئەگەر بێت و ھەندێ کەس بیانەوێ پابەندی بڕیاری حکوومەت نەبن بۆ قەدەغەی هاتوچۆی پیادە، ئەوە ناچارین ڕێکاری زۆر توند بگرینە بەر و وەک چۆن ئۆتۆمبێڵ غەرامە دەکرێت، سزای هاووڵاتیانیش دەدرێت."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact