Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 28 MAR 2020 13:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

حكوومه‌تی هه‌رێم تووشی قه‌یرانی دارایی نه‌بووه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێ، هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یرانی ئابووری نه‌بووه‌و ته‌نیا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داهاتی كه‌مبووه‌ و حكوومه‌ت ده‌ستی به‌یاسای چاكسازی كردووه‌ و به‌مه‌ش كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات چاره‌سه‌ر دبێت.

محه‌مه‌ دئیلخانی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی قه‌ره‌بووی قه‌یرانی ئابووری بكاته‌وه‌ چه‌ندین رێگای له‌پێشه‌ له‌وانه‌ گرنگترینیان جێبه‌جێ كردنی یاسای چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ وخه‌رجییه‌كان و یاسای چاكسازییش ته‌نها بۆزیاد كردنی داهات نییه‌ و ده‌ستكاری مووچه‌ش ناكرێت، به‌ڵكو رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ نین مووچه‌یان ده‌بڕدرێت و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن مووچه‌یان پێده‌درێت، بۆیه‌ دادپه‌روه‌ری بۆ مووچه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ش حكوومه‌ت بتوانی مووچه‌ بدات ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ئابووریش دروست بێت.

محه‌مه‌د ئیلخانی گوتیشی، بڕیاره‌ تا مانگی چوار حكوومه‌ت په‌یره‌وی یاسای چاكسازی ئاماده‌ بكات وهیچ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا ودابه‌زینی نه‌وت نییه‌، به‌ڵكو په‌رله‌مان حكوومه‌تی پابه‌ند كردووه‌ له‌ماوه‌ی سێ مانگ یاساكه‌ جێبه‌جێ بكات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ش دروست نه‌بووایە حكوومه‌ت ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌گرته‌ به‌ر.
وتیشی، به‌جێ به‌جێكردنی یاساكه‌ دوو كاری گرنگ ئه‌نجامده‌درێت، یه‌كه‌م رێكخستنه‌وه‌ بە ‌مووچه‌ ده‌كرێت و دادپەروەری دروست دبێت، دووه‌م پاره‌ بۆ حكوومه‌ت زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قه‌ره‌بووی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات ده‌كات و ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت باسیكردووه‌ كه‌ داهات كه‌مبووه‌ ئێستایه‌ و، ته‌نها بۆ قۆناغێكی كورته‌ و هه‌ركاتێك نه‌خۆشیه‌كه‌ نه‌ما ئه‌وكات داهاتی ناوخۆ زیاد ده‌بێت و نرخی نه‌وتیش زیاد ده‌بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ قه‌یرانی ئابوریمان نییه‌، چونكه‌ جموجۆڵی بازرگانی به‌رده‌وامه‌ و ژێرخانی ئابووریشمان هه‌یه‌ كه‌ نه‌وته‌.

بڵند ئیبراهیم  




دوایین هەواڵەکان

سەندیکای کرێکاران: مافی کرێکاران نافەوتێت.. حکوومەت لەھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی

SATURDAY, 28 MARCH 2020 13:03:43

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی سەندیکای کرێکاران دەڵێ، بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆوە ژمارەیەکی بەرچاوی کرێکاران ناتوانن بچنە سەرکارەکانیان، بەپێی یاساش تا دوو مانگ ئەرکی خاوەن کارە مووچە و کرێی کرێکاران خەرج بکات.

 
د. سامان بۆ KDP: تا ئێستا زیاتر له‌ 50 نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

SATURDAY, 28 MARCH 2020 13:03:16

هەولێر-KDP.info- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌بن به‌رده‌وام له‌چاكبوونه‌وه‌ دان و تاوه‌كو ئێستاش 51كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ، دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنترۆڵدایه‌ و هه‌موو رێكاره‌كانیان گرتۆته‌به‌ر، بۆیه‌ رێنمایه‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش جێبه‌جێ ده‌كرێن.

 
جەلال کاکەشین بۆ KDP: مافی قوتابیان نافەوتێت.. خەریکی چارەسەرکردنی خوێندنی ئەمساڵین

SATURDAY, 28 MARCH 2020 13:03:47

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە بەھۆی درێژکردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن بەدوای ئالیەتێکدا دەگەڕێت بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێ، گرینگ ئەوەیە مافی قوتابیان نافەوتێت.

 
كۆرۆنا ڤایرۆس یا پۆست داعش به‌به‌رگی بایۆ سیاسیی

FRIDAY, 27 MARCH 2020 20:03:01

د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود 

وەڵامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا

FRIDAY, 27 MARCH 2020 19:03:47

هه‌ولێر-KDP.info- جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌ڵامی لێدوانێكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌داته‌وه‌.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP