Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 03:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

رێكکەوتننامەی ۱۱ی ئادار و دەستکەوتە مێژووییەکان، هیوای دووبارە ژیانەوەن
| KDP.info


د. دانەر ئەبوبەکر مەلا مستەفا

کورد بە گشتی، و کوردستانیانی باشوور بە تایبەتی، هەمیشە شانازی بە قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتە مێژووییەکانیەوە دەکەن. زۆرجار لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان کە باس لە مێژووی کورد دەکرێت، شۆڕش و راپەڕینەکان، لە بەرامبەر دەستکەوت و مافەکانی کورد، بەڕاورد دەکرێن. 

هەمیشە دەیڵێینەوە، کوردستانمان پێنەدراوە، بەڵکو بە خوێن و قوربانی دروستکرا و دامەزراوە. 

بەرهەمی شۆرشی ئەیلولی مەزن، دەستکەوتی رێکكەوتننامەی ۱۱ ی ئاداری ۱۹۷٠ بوو، کە بە گرینگترین و مێژووییترین سەرکەوتنی گەلی کورد دادەندرێت لەناو بزوتنەوەی رزگایخوازی کوردا.

بەرهەمی شۆرشی گوڵان و راپەرینی بەهاری ۱۹۹۱، دەستکەوتی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان و  دروستکردنی هەرێمی کوردستان بوو.

بەرهەمی شۆڕشی هێزی نەرم و کۆدەنگی و یەکهەڵوێستی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەدوای رووخاندنی حکومەتی بەعس و نووسینەوەی دەستووری عێراق، دەستکەوتی چەسپاندنی هەرێمی کوردستان بوو وەک قەوارەیەکی یاسایی و  دەستووری و فیدراڵی تەواو فراوان و پر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بوو لە عێراقدا. 

بەرهەمی شۆڕش و بەرخودانی پێشمەرگە لە تێکشکاندن و روخاندنی ئەفسانەی داعش، ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان بوو . 

زۆربەی چاودێرانی سیاسی و مێژوونووسانی ناوخۆ و دەرەکی رێکەوتننامەی ۱۱ی ئاداری ۱۹۷٠ بە گەورەترین و پربەهاترین رووداوی سەدەی بیستەم لە قەڵەم دەدەن لە مێژووی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کوردا، چونکە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، کوردستانی باشوور وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی دانیپێداندرا، و زمانی کوردی بووە زمانی رەسمی لەپاڵ زمانی عەرەبی، و کۆمەڵێک دەستکەوت و ماف و ئیمتیازاتی تر دیار کران بۆ گەلی کورد لە چوارچێوەی ئەم رێکكەوتننامەیەدا.

ئەگەرچی رێکكەوتننامەی ۱۱ی ئادار وەچەرخانێکی گرینگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەی کوردمان، بەڵام بەداخەوە وەک بەشێکی زۆریش لە شارەزایانی سیاسی وا لێکیدەدەنەوە ئەم رێکەوتننامەیە لە بنەرەتدا پلان و سودوەرگرتن بووە لە کات، لە لایەن حکومەتی ئەو کاتی عێراقەوە، کە بەهۆی پاڵەپەستۆ و بەردەوامی شۆرشی ئەیلول، رژێمی عێراقی تەواو لاواز ببوو. بەڵگەش بۆ ئەمە هەوڵەکانی تیرۆرکردنی کاک ئیدریس بارزانی و ئامادەسازی و بەستنی پەیمانە شوومەکەی جەزائیر بوو دژ بە گەلی کورد، کە دژایەتی تەواوی بەند و بەڵێنەکانی رێکكەوتننامەی ۱۱ی ئاداری کرد، دواجار کۆتایی بە رێكکەوتنەکە هێنا، نەک تەنیا بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و نەیاتوانی کورد لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی لە عێراقدا کۆبکەنەوە، بەڵکو گەلی کوردیان رووبەرووی ئاوارەیی و دەربەدەری کردەوە لەسەر خاکی باب و باپیران.                                                                             

ئەم رێکەوتننامەیە لە بنەرەتدا زۆر دەستکەوتی گرینگی تێدابوو بۆگەلی کورد، جگە لەمانەی سەرەوە کەباسمان کرد، ئازادکردنی سەرجەم گیراوان و حکومدراوانی دەستی رژێمی بەعس، و رزگاریکردنیان لە پەتی سێدارە، دەستکەوتێکی تری ئەم رێکكەوتننامەیە بوو.                                                                                                                                     

باوکم، ئەبووبەکری مەلا مستەفا و چەند مامۆستایەکی تر لەسەر بانگەوازی باوکی رووحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر بریاریدا ببێتە مامۆستای شۆڕش و منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسینی کوردی بکەن، لە ساڵی ۱۹٦۹ لە گوندی دەشتێو لە کاتی راپەراندنی ئەرکی نیشتیمانی سەرشانی، لە شەرێکدا، کە هێرشیان کردبووە سەر بە ئامانجی لە ناوبردنی پرۆژەی ((بە دەستێک قەڵەم و بەدەستەکەی تریان چەک)) بە برینداری دەکەوێتە دەستی حکومەتی بەعس و بڕیار و هەوڵدان بۆ لە سێدارەدانی، کە بریاربوو لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێ بکرێت، خۆشبەختانە بارزانی نەمر یەکێک لە داواکارییەکانی لە رێکەوتننامەی ۱۱ی ئاداردا، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و ئەو کەسایەتیە نیشتیمان پەروەرانە دەبێت.                                                                                                                             

رێکەوتننامەی ۱۱ی ئادار ۱۹۷٠ دەستکەوتی گەورە و مێژوویی بۆ گەلی کورد دەستەبەرکرد، و زۆر کەسی حوکمدراوی سیاسی لەژێر پەتی لەسێدارەدان رزگار کرد، هەر بۆیە ۱۱ی ئادار دەبێتەوە هیوای دووبارە ژیانەوەی باوکم و خێزانەکەمان. هەموو ساڵێک یادی ۱۱ی ئادار بەرزتر لە هەر کوردێک رادەگرین.                                                                                                          

کاک ئیدریس بارزانی وێنەیەکی پاک و بێگەردی جەنابی بارزانی نەمر بوو، زۆربەی زۆری سیفەت و هەڵوێستە نیشتیمان پەروەرییەکانی سەبارەت بە پێشخستن و جوانکردنی کۆمەڵگای کوردی لەودا کۆبووبونەوە. سزاو پاداشتی کردبووە کاری لە پێشینەی پرۆژەی بەرەو باشترکردنی کۆمەڵگای کوردەواری.                                 

هەر بۆیە دوای ماوەیەکی کورت لەئازادکردنی باوکم کاک ئیدریسی جوانەمەرگ بە نوێنەرایەتی جەنابی مەلا مستەفای بارزانی نەمر بەدوایدا دەنێرێت و دیاریێکی گران بەهاو پر لە شەرەفی پێشکەش دەکات کە بریتی دەبێت لە چەکێکی برنۆ و کۆمەڵێک فیشەک و تەقەمەنی، وە ناسناوی (( بەدەستێک قەڵەم و بە دەستەکەی ترتان چەک)) دووبارە پێدەبەخشێتەوە. تاوەکو ئەمرۆش ۱۱ی ئادار بۆتە گەورەترین شانازی خێزان و باوکمان بۆ خودی خۆی و کوردستانەکەی.                     

بۆیە هەردەم دەیڵێینەوە ١١ی ئادار هیوای دووبارە ژیانەوەی زیندانیانی سیاسی وەک باوکمانە.                                                                                                                       

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact