Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 28 MAR 2020 14:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

میرانی: وه‌ك پارتیه‌ك قسه‌ ناكه‌م.. ئه‌مه‌ی عەلاوی دەیکات کودەتای پێنجه‌مه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە مەرج و داواکاری کورد دەکات بۆ بەشداری کردن لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی و بژاردەکانی بەردەم کورد، هەروەها دەشڵێت ئەم بۆچونانە بۆچوونی کوردستانیە کە لەکۆبونەوەی هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لەسەرۆکایەتی هەرێم خستمانەڕوو. "

میرانی لەسەرەتای وتووێژەکەدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، "من وه‌ك پارتیه‌ك قسه‌ ناكه‌م به‌ڵكو وه‌كو كوردستانیه‌ك قسه‌ ده‌كه‌م. عه‌لاوی وا ده‌زانێت له‌ مه‌ریخه‌وه‌ هاتووه‌، نازانێت ئه‌سڵه‌ن عێراق وڵاتێكه‌ له‌ساڵی 1958وه‌ له‌سه‌ر سێ كوچكه‌كه‌ی سوننه‌ و شیعه‌ و كورد دروست بووه‌ كه‌ عبدالكریم قاسم هاتووه‌ سه‌ر حوكم، محەممەد نەجیب ڕوبەیعی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، سوننی بووه‌، محەممەد مه‌هدی كوبه‌ شیعه‌ بوو، خالید بن نەقشه‌به‌ندی كورد بووه‌. ئه‌م هه‌موو حیزبانه‌ خه‌باتیان كردووه‌ به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی كورد شۆڕشمان كردووه‌، دنیایه‌ك شه‌هیدمان داوه‌، ئه‌كرێ ئه‌مڕۆ حه‌قی ئه‌وه‌مان نه‌بێ وه‌كو كیانێكی فیدڕاڵی ‌ كاندیدی خۆمان دابنێین كه‌ نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له‌ عێراق؟!" له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌تكراوه‌یه‌ لای نه‌ك هه‌ر ئێمه‌ به‌ڵكو لای ته‌واوی هێزه‌كانی عێراق له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌ی عه‌لاوی ڕازی نیین، هه‌ندێكیان بێ ده‌نگن، هه‌ندێكیان قسه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له‌وانه‌یه‌ ڕازی بن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا، ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان بۆ قبوڵ نه‌كات له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ش ئه‌ومان (عەلاوی)" قبوڵ نییه."

سەبارەت بەوەی ئەگەر کورد بەشداری حکوومەتی عێراقی نەکات چی دەکات؟ فازڵ میرانی دەڵێت، "زۆر شت ده‌توانین بكه‌ین، ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ كورد بێ ده‌سه‌ڵات بێت هه‌تا ئێستا چوار کودەتای سەربازی لەعێراقدا كراوه‌، ئه‌مه‌ی عەلاوی دەیکات کودەتای پێنجه‌مه‌، به‌ڵام به‌رگێكی سیاسی له‌به‌ر كردووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئه‌رمه‌نه‌وه‌ چیتر ڕازی نیین حوكمێكی شمولی جا قەومی بێ یان تائیفی بێ هه‌رچیه‌ك بێت قبوڵ بكرێت، گەلی عێراق چیتر ناچێته‌به‌ر حوكمێكی شمولی ئه‌مه‌مان قبوڵ نیە.

میرانی ئاماژەی بەوەکرد، "له‌ بڕیاری ده‌ركردنی هێزەبیانیەکان و هێزەکانی ئەمریکا ته‌نها ده‌نگی شیعه‌ بوو، كورد و سوننه‌ و پێكهاته‌كانی تر به‌شدار نه‌بوون، بەڵام ئەوەتا بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا حکوومەتی بەتەنها شیعەش هەروای لێدێت."

هەروەها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کورد دەتوانێت چی بکات ئەگەر بەشداری حکوومەتی نوێی عێراقی نەکرد بژاردەکانی بەردەمی چین..؟ فازڵ میرانی دەڵێت، "ده‌توانین له‌م حكوومه‌ته‌ به‌شدار نه‌بین و بژاردەکانی به‌رده‌م كورد یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ داوای مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، دووه‌میان، وه‌كو عێراقی ئێمه‌ به‌شداری له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌كه‌ین داوای ئاسایش و سەقامگیری و بنیادنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکەین، ئه‌م حووكمه‌ته‌ له‌ 2003وه‌ هیچی نه‌كردووه‌ به‌سه‌دان ملیار دۆلاری عێراق سه‌رف بووە،  عه‌لاوی خۆی كاندیدی دوو حیزبه‌ و ده‌ڵێ نوێنه‌ری حیزبه‌كان قبوڵ ناكه‌م. خۆی كاندیدی لیستی فه‌تح و سائیرونه‌. ئێمه‌ كاندیدی خۆمان به‌ناوی كاندیدانی هه‌رێمی كوردستان پێش كه‌ش ده‌كه‌ین. ئێمه‌ هه‌رێمێكین فیدڕاڵیین، ئێمه‌ حیزبێك نیین له‌به‌غداد دانیشتبیین. یه‌كه‌م ئێمه‌ میلله‌تێكین نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین له‌عێراق. دووه‌م ئێمه‌ فیدڕاڵیه‌كی ده‌ستوریین، ئه‌وه‌ی حیسابمان بۆ نه‌كات، ئێمه‌ش نه‌ هاوكاری ده‌بیین و نه‌ حسابی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ نابیینه‌ ئۆپۆزیسییۆن، چونكه‌ ئێمه‌ شه‌ریكی ئه‌م وڵاته‌ین، به‌شێكین له‌ عێراق و ئێمه‌ فیدڕاڵیمان هه‌یه‌، ئێمه‌ داوای مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه‌ حیزبێك نیین به‌ڵكو ئێمه‌ كیانێكی ده‌ستووریین و ئێمه‌ میلله‌تێكیین. كورد یه‌ك ده‌سته‌ و یه‌ك ڕایه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش گۆڕاوه‌ و وه‌زعی عێراقیش گۆڕاوه‌ هه‌م جوگرافی و هه‌م سیاسی. ئێمه‌ دوا بڕیارمان نه‌داوه‌، به‌ڵام یه‌ك هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌ستووری خۆی ده‌وێ. دووه‌م ئه‌و شێوه‌ی عه‌لاوی ده‌ستی پێ كردووه‌ نه‌ك هه‌رێم به‌ سوننه‌ و شیعه‌ و كورده‌وه‌ پێی ڕازی نیین.له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ناتوانیین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ بگونجێین. عێراق له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئیستقرار هه‌بێ. "

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، "ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان وه‌فدێكی تازه‌ ده‌نێرینه‌وه‌ بۆ به‌غداد وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پێكهێنه‌رانه‌ی تری عێراق قسه‌ بكه‌نه‌وه‌. سێیه‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها لایه‌نه‌ بتوانێ كاندیده‌كانی خۆی ده‌ست نیشان بكاته‌وه‌ بۆ به‌شداری له‌ حكوومه‌ت."

میرانی ڕەتیکردەوە کورد ببیتە ئۆپۆزسیۆن لەکابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی و گوتی، "ئێمه‌ مافی ده‌ستووریمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ نابیینه‌ ئۆپۆزیسییۆن، مامەڵە جیاوازی هەیە لەگەڵ ددانپێدانان، دەبێت ئه‌م پرسیاره‌ له‌ عێراق بكه‌ین ئایا هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان عێراقیین یان نا؟ ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه‌ ناكه‌ین كه‌ ئه‌وان له‌جیاتی ئێمه‌ دای بنێین، ئه‌وانه‌ ناتوانن نوێنه‌ری كورد بن، ئه‌وانه‌ ده‌توانن بۆ خۆیان فەرمانبەر بن، به‌ڵام به‌نوێنه‌ری ئێمه‌ قبوڵیان ناكه‌ین."

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختیکردەوە، هەرکوردێک لەکابینەکەی عەلاوی ببێتە وەزیر بێ ئەوەی لایەنە کوردییەکان و حکوومەتی هەرێم کاندیدی بکات ڕه‌نگه‌ خراپتر له‌ (تەها محێدین) سه‌یری بكه‌ین."

میرانی ئەوەشی گوت، "عێراق ئه‌و عێراقه‌ نیه‌ كه‌ بتوانێت بە ئارەزووی خۆی هه‌رچی بیه‌وێت بیكات نه‌ له‌ڕووی ئابورییەوە نه‌ له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه‌، دووه‌م ئه‌مڕۆ عیراق ئەندامە لەهاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موویان چاویان له‌سه‌ر عێراقه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ عێراق ناتوانێت به‌جۆرێكی ناته‌ندروست مامەڵە له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بكات."

سەبارەت بەوەی ئەگەر کورد بەشداری حکوومەتی عێراقی نەکات چەندە کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی مووچەبڕینی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێمە..؟ فازڵ میرانی بەم جۆرە وەڵامی دایەوە و گوتی، "ئایا ئێمه‌ شۆڕشمان كردووه‌ و یه‌ك دنیا شه‌هیدمان داوه‌ بۆ مووچه‌ یان بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی نەتەوەیی؟! بۆ كیانێكی قه‌ومی خه‌ڵك ڕێگای خۆی ده‌گرێته‌به‌ر مالیكیش مووچه‌ی بڕی وای بیردەکردەوە كه‌ میلله‌تی ئێمه‌ دژی ئێمه‌ هه‌ڵده‌ستن‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مامۆستا به‌بێ مووچه‌ وانەی وته‌وه‌ و هه‌موو فەرمانبەران دەوامی خۆیان کرد، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ به‌بێ مووچه‌ له‌ ئەرکی خۆیاندابوون. له‌بەر ‌ئه‌وه‌ ناتوانێت هەڕەشەی ئابوری لە ئێمە بکات، ئێمه‌ فێربووین، میلله‌تی كورد میلله‌تێكی ئازایه‌ و میلله‌تێكی خۆڕاگره‌ و ناخۆشیه‌ك كه‌ مرۆڤ لەگەڵی ڕاهات مەسەلەکە تەنها ئیرادەیە، به‌رگری ده‌كه‌ین و دەبێت ئه‌وان بزانن كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئەنجوومەنی ئاسایش و پرەنسیبی دەستوەردانی مرۆیی لەیاسای نێودەوڵەتیدا هه‌یه‌، چیتر ئه‌وه‌ بۆ هیچ حوكمه‌تێك ناچێته‌سه‌ر وابه‌سه‌ر میلله‌تی خۆی بهێنێ. دوو شت هه‌یه‌ هێزی لۆژیکی و لۆژیکی هێز، لۆژیکی هێز ئه‌وانه‌ن كه‌ دەسەڵات به‌كار دەهێنن، هێزی لۆژیکی-ش ئێمه‌ین كه‌ میلله‌تێكین حه‌قمان هه‌یه‌ داوای مافی خۆمان بكه‌ین تا بكرێت به‌ ئاشتی ، هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه‌ بەرگریش مافی ڕەوای خۆمانە."

میرانی دەشڵێت، "ئاگامان له‌خه‌ڵكی خۆمان هه‌یه‌، ته‌جربه‌ی ڕابردووی بێ مووچه‌ییمان بینی، خه‌ڵكی ئێمه‌ له‌ ئێمه‌هه‌ڵنه‌ستاوه‌، ئێستاش ئه‌گه‌ر بێ مووچه‌یی بمێنیین، حکوومەتی عێراق به‌ ئه‌نقه‌ست وا بكات، من وای بۆ ناچم میلله‌تی كورد ته‌سلیمی ئیراده‌ی ناحه‌زانی كورد بێت."

فازڵ میرانی لەکۆتایی وتوێژەکەدا ڕەخنەی لەو پەرلەمانتارە کوردانەی دەره‌وەی پارتی و یەکێتی دەگرێت کە پارتی و یەکێتی بەوە تۆمەتباردەکەن جەخت لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەت دەکەنەوە، میرانی گوتی، "من لەکۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان لەسەرۆکایەتی هەرێم باسی ئەو بابەتەمکرد و وتم به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌نوێنه‌ری حیزبه‌كان ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ به‌غداد مووچه‌ و بودجه‌مان دابین كردووه‌، پارتی و یه‌كێتیش ماون له‌پێناو دابینکردنی پۆستی وەزارەت بۆخۆیان. وتم ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی نه‌بێت نه‌ ئێوه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن و نه‌كه‌سیش ڕێزتان لێ ده‌گرێت."




دوایین هەواڵەکان

سەندیکای کرێکاران: مافی کرێکاران نافەوتێت.. حکوومەت لەھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی

SATURDAY, 28 MARCH 2020 13:03:43

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی سەندیکای کرێکاران دەڵێ، بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆوە ژمارەیەکی بەرچاوی کرێکاران ناتوانن بچنە سەرکارەکانیان، بەپێی یاساش تا دوو مانگ ئەرکی خاوەن کارە مووچە و کرێی کرێکاران خەرج بکات.

 
د. سامان بۆ KDP: تا ئێستا زیاتر له‌ 50 نه‌خۆشی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

SATURDAY, 28 MARCH 2020 13:03:16

هەولێر-KDP.info- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ده‌بن به‌رده‌وام له‌چاكبوونه‌وه‌ دان و تاوه‌كو ئێستاش 51كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ، دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنترۆڵدایه‌ و هه‌موو رێكاره‌كانیان گرتۆته‌به‌ر، بۆیه‌ رێنمایه‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش جێبه‌جێ ده‌كرێن.

 
جەلال کاکەشین بۆ KDP: مافی قوتابیان نافەوتێت.. خەریکی چارەسەرکردنی خوێندنی ئەمساڵین

SATURDAY, 28 MARCH 2020 13:03:47

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە بەھۆی درێژکردنەوەی پشووی ناوەندەکانی خوێندن بەدوای ئالیەتێکدا دەگەڕێت بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێ، گرینگ ئەوەیە مافی قوتابیان نافەوتێت.

 
كۆرۆنا ڤایرۆس یا پۆست داعش به‌به‌رگی بایۆ سیاسیی

FRIDAY, 27 MARCH 2020 20:03:01

د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود 

وەڵامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا

FRIDAY, 27 MARCH 2020 19:03:47

هه‌ولێر-KDP.info- جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌ڵامی لێدوانێكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌داته‌وه‌.



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP