Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 JUL 2020 05:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

داوا ده‌كرێت په‌له‌ بكرێت له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق
| KDP.info


هەولێر- KDP.info- سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ‌په‌رله‌مانی كوردستان، باس له ‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی مه‌ترسیی داعش له‌ سنووری كه‌ركووك و مادده‌ی 140 ده‌كات و ناوه‌رۆكی كۆ‌وبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ده‌خاته ‌روو.

تا دێت هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌ سنووری مادده‌ی 140 زیاتر ده‌بێت له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا له‌به‌رانبه‌ر رفاندنی 10 هاووڵاتیی كورددا له‌ سنووری ناوچه‌كانی زنانه‌ و كفری و كه‌ركووك و دووزخورماتوو و سه‌عدیه‌ داعش داوای 100هه‌زار دۆلاری كردووه‌، چالاكیی داعش له‌ سنووری ناوشاری كه‌ركووك نزیك بووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر گوندی ''چه‌خماخه'' له‌ دوبس كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س شه‌هید بوون، چاودێران و حزبه‌ سیاسییه‌كان پێیان وایه‌ بۆشایی و نه‌بوونی پیشمه‌رگه‌ له‌و سنووره‌ وای كردووه‌ داعش به‌هێز ببێته‌وه‌، چونكه‌ سوپای عێراق نه‌یتوانیوە وه‌ك پێویست سنووری ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆڵی بكات. جوان یونس محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "من وه‌ك سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حزبه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك بووم له‌ لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وانیش هاتوونه‌ته ‌سه‌ر خه‌ت، هه‌رێمی كوردستان چیتر ناتوانێت چاوه‌ڕوانی به‌غدا بكات، چونكه‌ دۆخی عێراق رۆژ به ‌رۆژ كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه‌ و ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێنه‌ سه‌رخه‌ت، چونكه‌ داعش مه‌ترسیی جددیی له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست كردووه‌ و خەریکە سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌".

جوان یونس گوتیشی: "داعش به‌هێز بووه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه،‌ ئه‌مڕۆش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان یادداشتنامه‌یان ئاماده‌ كردووه،‌ یاداشتنامه‌كه‌شیان خوێنده‌وه‌ و بڕیاره‌ راده‌ستی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی كوردستان بكرێت، كه‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كان ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووكە".

رایشیگه‌یاند: ''مه‌ترسیی زۆر زۆر هه‌یه‌ و گیانی هاووڵاتییانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ مه‌ترسیدایە، بۆیه‌ ده‌بێت رێككه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق خێرا جێبه‌جێ بكرێت و سه‌رجه‌م حزبه‌كان په‌نایان بۆ پارتی هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به هێزه‌وه‌ بچێته‌ ناو پرسەکە‌وه‌ تا هه‌وڵه‌كان سه‌ربگرێت."

ڕێككه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی, سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق كراوه،‌ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌و ناوچانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:

یه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ سنووری مادده‌ی 140 هه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی .

دووه‌م: هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگری له‌ نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت.

سێیه‌م: به‌غدا پابه‌ند بێت به‌ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

چواره‌م: مه‌شق و راهێنان به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌ نێوان هه‌ردوولا.

پێنجه‌م: پێكهێنانی ژووری هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان .

شه‌شه‌م: جێبه‌جێكردنی خاڵی رێككه‌وتنه‌كان.

به‌پێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاندی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌ له ‌گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا جه‌خت بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بكه‌وێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ لە به‌غدا رێگر بووه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌تنه‌، گۆڕانكاری له‌ حكوومه‌تی عێراق و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بووه‌.

دیاری حوسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له‌ گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاره‌ جه‌خت له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ به ‌زووترین كات پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌".

ئه‌وەیشی خسته‌ روو: "داعش مه‌ترسیی جددیی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ دروست كردووه،‌ ده‌ستیان به ‌چالاكی كردووه،‌ كوشتن و رفاندن و حاڵه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی داعش په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت رێگری له‌مه‌ بكرێت و به‌ زووترین كات پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانە." 

کارزان هەورامی




دوایین هەواڵەکان

KDP زانیاری دەر‌بارەی ھاوبەشیپێکردنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لەلایەن حکوومەتەوە بڵاو دەکاتەوە

SATURDAY, 04 JULY 2020 22:07:52

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠٢٠/٧/١، یاسای چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بریکاری وەزارەتی پلاندانانیش ڕایگەیاند، جیا لە یاسای چاکسازی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری بە پەسەندكردنی هاوبەشیپێکردنی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت لە پڕۆژەكاندا داوە، ئەوەش بۆ یەكەمین جارە لە هەرێمی كوردستان شێوازێكی نوێی كار بەم شێوەیە بنیات بنرێت.

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (20)هەمین ساڵەی دامەزراندنی خانەی موكریانی

SATURDAY, 04 JULY 2020 21:07:54

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە

بەبۆنەی (20)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی خانەی موكریانی گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین بەردەوام و سەرکەوتووبن لە كار و پڕۆژەکانتان بۆ پێشخستن و زیاتر برەودان بە بواری چاپەمەنی و بڵاوكردنەوە.

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی

SATURDAY, 04 JULY 2020 17:07:39

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 
شاخەوان عەبدوڵڵا: دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک قۆناغی زۆری بڕیوە

SATURDAY, 04 JULY 2020 17:07:25

هەولێر-PDK.info- پێکھاتەکانی کەرکووک دەیانەوێ ڕەوشی پارێزگاکەیان ئاسایی بکەنەوە، کە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەسەریاندا سەپێندرا و ئەندامێکی کوردی لیژنەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووکیش وا دەڵێ.

 

"تاقیکردنەوەی کۆتاییی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی لە ڕێکەوتی دیاریکراودا ئەنجام دەدرێت"

SATURDAY, 04 JULY 2020 17:07:22

هەولێر ـKDP.infoـ  ڕێکەوتێک دیاری کرابوو لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاقیکردنەوەی گشتی کۆتاییی پۆلە کۆتاکان ئەنجام بدرێت، هەربۆیە وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسێکدا دووپاتی کردەوە، لە هەمان ڕێکەوتدا ئەنجام دەدرێت و هیچ بڕیارێک نییە بۆ دواکەوتنی، بەڵام قۆتابیان دەبێ ناچار بکرێن ماسک بەکار بێنن بۆ خۆپارێزی.

 


سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: كاتى ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ینه‌ تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و هه‌موو دۆسیه‌كان یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌

بەغدا-KDP.info- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى و سه‌ركرده‌ و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، كێشه‌ و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانى به‌ هاوبه‌ش بۆ هه‌موو عێراقییان له‌ قه‌ڵه‌م دا و گوتى: هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه‌ و كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى هه‌موو عێراقییه‌كانه‌، دووپاتیشى كرده‌وه‌ دواى ئه‌زموونى تاڵى چه‌ندین ساڵى گرفت و كێشه‌ى نێوان هه‌ردوولا، ئیتر ده‌بێ نه‌چینه‌وه‌ سه‌ر ڕابردوو، به‌ڵكوو ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ینه‌ تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و به‌ ڕێككه‌وتنێكى گشتگیرى جێى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌ردوولا كه‌ ئارامى و سه‌قامگیرى، دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتووى هاوبه‌شمان دابین بكات، كێشه‌كان به‌ یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP