Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 APR 2020 20:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

چاودێرێكی سیاسی: چوونی شاندی سیاسیی كورد بۆ به‌غدا گرنگه‌
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێ، چوونی شاندی سیاسیی كورد بۆ به‌غدا گرنگه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونیان هه‌بێت له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و هیچ حكوومه‌تێك به‌بێ پێكهاته‌كان پێک نایەت و حكوومه‌تیش كاتی ده‌بێت و ته‌نیا بۆ شه‌ش مانگ ده‌بێت، به‌ڵام ناتوانێ به‌ ته‌نها حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ ببات و سه‌ركه‌وتوو نابێت.

چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چوونی شاندی سیاسیی كوردی بۆ به‌غدا گرنگه‌ و مه‌به‌ستی چوونه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ به‌رچاوڕوونییان هه‌بێت له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و ئەوەی کە سه‌رۆكوه‌زیران به‌ته‌مای چییه‌، چونكه‌ حكوومه‌ت كاتییه‌ و له ‌شه‌ش مانگ تێپه‌ڕ ناكات و ناتوانێ چوار ساڵ حوكم بكات و ته‌نها بۆ ڕزگاركردنی عێراقە كه‌ تێی كه‌وتووه‌.

د. بوخاری عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "ڕاسته‌ حكوومه‌ته‌كه‌ كاتییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا به‌شدار بن و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت دیار بێت و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام ناتوانێ به ‌ته‌نیا هیچ بكات، ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كان به‌شدار نه‌بن."

عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق نابێت هیچ كارێك بكات پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق بێت و به‌رنامه‌كه‌یشی كاتی ده‌بێت و پێویسته‌ كاتیش بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی دیاری بكات و له ‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌یه‌تی، جێبه‌جێی بكات."

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خستەڕوو

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 19:04:46

ھەولێر- KDP.info -  د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ھەولێر بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی دوێنێ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندران کۆ بووینەوە.

 

ئەمساڵ بەنداوەکان پڕئاوو دەبن و بۆ بوارەکانی دیکەیش سوودی لێوەردەگیرێ

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 19:04:24

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له‌ هه‌رێمی كوردستان 17 به‌نداوی بچووك و گه‌وره‌ هه‌یه‌ و ‌ئێستا ئه‌وانه‌ی بچووكن به‌هۆی بارینی بارانی زۆر و به‌رده‌وامەوە پڕ بوون له ‌ئاو، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش خه‌ریكه‌ پڕ ده‌بن، ئه‌مه‌ش سوودی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له ‌زۆر كه‌رتی وه‌كو كاره‌با و كشتوكاڵ و خواردنه‌وه‌، چونكه‌ كاری ئه‌وانه‌ زۆرینه‌ی پێویستیان به‌ ئاو هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاومان نابێت و هێشتا بارانیش هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 19:04:18

هەولێر-KDP.info-  دوابەدوای ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم، رێکارەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بووە جێگەی دەستخۆشی، کەسانێک ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسکەوتە خەڵک چەواشە بکەن و بە ھەواڵی ساختە پێگەی سەرۆکی حکومەت بکەنە ئامانج ،لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات.

چاكبوویەکی كۆڕۆنا: حکوومەت بە دڵسۆزی چارەسەری کردین

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 18:04:13

هه‌ڵه‌بجه‌ - KDP.info - حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، چاكەوەبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێ، حكوومه‌ت به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا.

 

دواین زانیاری دەربارەی شارۆچکەی خەلیفان

WEDNESDAY, 01 APRIL 2020 17:04:42

خەلیفان -KDP.info-بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەڵێت، ڕەوشی کەرەنتیەکردنی شارۆچکەی خەلیفان بەردەوامە و ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی تێپەڕاندووە و ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی زۆر باش پابەندی ڕێنماییەکانن. ئەو سوپاسی خۆڕاگریی ھاووڵاتیان دەکات و دەربارەی مووچەخۆرانیش دەڵێت، بە ھاوکاریی گەنجینەی سۆران مووچە بە شێوەی دیلێڤەری دابەش دەکرێت.

 



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP