Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 21 FEB 2020 13:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك پاره‌ی شاره‌كه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌دات"
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- بۆ جاری دووه‌م پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک به‌ بڕی زیاتر له‌ شه‌ش ملیۆن دینار چیمه‌نی ده‌ستكرد له‌ شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ داده‌نێت و له‌ناو کەرکووکییه‌كان به‌ نوكته‌ باسی ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی پێشووی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێ، ڕاكان سه‌عید هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ و گه‌نده‌ڵیی خواردنی پاره‌.

محه‌ممه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی پێشووی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ی ڕاكان سه‌عید، پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک، له‌ ساڵی 2017 پۆستی پارێزگاری کەرکووکی گرتووه‌ته‌ ده‌ست، له‌ فه‌راخی پارێزگا و ئه‌نجومه‌ن ده‌ستی كردووه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك كار، کە به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ و گه‌نده‌ڵی نه‌بێت، هیچ سوودێكی بۆ شاره‌كه‌ نییه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌و پاره‌یەی بۆ شاره‌كه‌ دێت پڕۆژه‌ی باش جێبه‌جێ بكات".

ناوبراو ده‌ڵێ: "بۆ دووه‌م جار پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک چیمه‌نی ده‌ستكرد تایبه‌ت‌ به‌ یاریگا له‌ شه‌قامه‌كانی کەرکووک ڕاده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت من كار بۆ شاره‌كه‌ ده‌كه‌م، یه‌كه‌م جار ئه‌و چیمه‌نه‌ی دانا پاش چه‌ند ڕۆژێك هه‌مووی با بردی، کەچی جارێكی تر چیمه‌ن له‌ نێوان شه‌قامه‌كاندا ڕاده‌خات. ئەوە كارێكی فاشله‌، ئه‌و با بڕوات قه‌یرانی ئاو بۆ شاره‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات و پاشان به‌ چیمه‌ن و گوڵی سروشتی شه‌قامه‌كان بڕازێندرێته‌وه‌".

محه‌مه‌د كه‌مال باوەڕی وایە کە ڕاكان سه‌عید پاره‌ی هاووڵاتیانی کەرکووک به‌هه‌ده‌ر ده‌دات و ده‌ست بۆ هه‌موو كارێك ده‌بات کە بتوانێت گه‌نده‌ڵیی له ‌پاڵدا بكات و پاره‌یه‌كی باش ده‌ستی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ کەرکووک دێت، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش كه‌سێك به‌ ناوی سه‌ددام حوسێن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پلاندانان و چاودێری به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا، له‌ کەرکووک یاسا نییه‌ ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووکیش نه‌ماوه،‌ پارێزگاری سه‌پێندراو یاری به‌ داهاتی کەرکووک ده‌كات، هیچ لایەنێک نییه‌ چاودێریی پارێزگار بكات".

پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک به‌ دوو جار به‌بڕی 11 ملیۆن دینار چیمه‌نی ده‌ستكردی له‌ شه‌قام و پاركه‌كانی کەرکووک داناوه‌. کەرکووکییه‌كانه‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ی پارێزگاره‌ سه‌پێندراوه‌كه‌ی شاره‌كه‌یان به‌ گاڵته‌ ناو ده‌به‌ن.

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

"تەنیا بە گەڕانەوەی پێشمەرگە ئارامی بۆ ناوچە کوردستانییەکان دەگەڕێتەوە"

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2020 19:02:30

سلێمانی -KDP.info- له‌پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ه‌وه‌ بۆشاییی ئه‌منی له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پەیدا بووه‌ و ئه‌مه‌ش پاشماوه‌ و شانه‌ نوستووه‌كانی داعشی چالاك كردووەتەوە‌ و به‌رده‌وام كرده‌ی تیرۆریستی بەڕێوە دەبەن. به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن به ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 
وه‌زیری كاره‌با بڕیارێک له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌دات

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2020 15:02:28

هه‌ولێر-KDP.info-گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به‌ بڕیاری وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵات‌ به‌ هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان دراوه كه‌ له ‌داهاتی كاره‌با 8%ی بۆ شاره‌كانی خۆیان خه‌رج بكه‌ن.

 

سه‌فار: دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌سته‌مه‌ ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێ بدرێت

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2020 15:02:34

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هیچ حكوومه‌تێك به‌بێ كورد و سوننه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت، بۆیه‌ زه‌حمه‌ته‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بتواندرێت ده‌نگ به‌ كابینه‌ی نوێ بدرێت.

 

له‌ بواری كشتوكاڵدا 44 پڕۆژه‌ به‌ بڕی 73ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2020 15:02:29

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، پلانێكیان ئاماده ‌كردووه‌ كه‌ 44 پڕۆژه‌ی بواری كشتوكاڵ له‌خۆ ده‌گرێت و به‌ بڕی زیاتر له ‌70ملیار دینار له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌ به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت و هاوردكردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی كه‌م بكرێته‌وه‌.

 

فراكسیۆ‌نە كوردستانییەكان: به‌ یه‌كهه‌ڵوێستیمان نامەیەكی بەهێزمان داوه‌ته‌ ناوەوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق

THURSDAY, 20 FEBRUARY 2020 13:02:26

هەولێر-KDP.info- فراكسیۆ‌نە كوردستانییەكان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێن، لەم قۆناغەدا سوورین لەسەر ئەوەی یەكڕیزی و یەكدەنگی بپارێزین و بەردەوامیش ده‌بین له‌سه‌ر یه‌كڕیزی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی كوردستان ده‌شڵێن، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكی ڕاسپێردراو بۆ حكوومەتی عێراق قسەمان كرد دەربارەی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كوردستانەوە هەیە."

 


 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP