Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 JUL 2025 21:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە داڤۆس.. هەرێمێك لە ناو دەوڵەتاندا
| KDP.info


ئاریان فەرەج

هەرێمێك لە ناونیشانە یاساییەكەی گەورەتر، تاكە جوگرافیایەك بێ ئەوەی دەوڵەت بێت، ئیرادە و دووربینی و سیاسەتی ئابوریی دروست، خستبێتییە سەر نەخشەی ووزەی جیهانی، هەرێمێك توانیبێتی بە كەمترین دەرفەت، سەرباری دژایەتی و ئاستەنگ، گەشە بكات و ببوژێتەوە و سەرنجی دونیا راكێشێ، لە نێو كێڵگەی بەرهەمهێنانی توندئاژۆییدا بێت و بەڵام نەك هەرتۆوی توندرۆیی تێدا نەتروكێ، بەڵكە سەنگەری یەكەمی دژایەتی تیرۆربێ، سەرۆكەكەی لە جەنگی شكاندنی ئەفسانەی داعشدا، پێشمەرگەی مەیدان بێ.

هەرێمێك لە نێو دەوروبەرێكی بارگاوی بە رق و تۆڵەكاری، بێ ئامان و بێ ئۆقرە و هەمیشە قەیراناویدا، لێبووردەیی و ئاشتەوایی و پێكەوەژیان كولتووری بێت، لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاكە ناوچەیەك بێت هەموو تایەفە بەشەڕهاتووەكان، پەیڕەوانی ئایینزا پێكناكۆكەكان، پەنای بۆ بێنن و تییدا ئۆقرەبگرن و ملیۆنان ئاوارە و لێقەوماوی شەڕ داڵدە بدات.

هەرێمێك بتوانێ لە نێو ئاگرباراندا، نیعمەتی ئاساییش بە ئاستێك دابین بكات، نەك هەر دانیشتووانەكەی، بەڵكە میوانان، دیبلۆماتكاران، وەبەرهێنەران لەهەر چوارگۆشەی دونیاوە بێ سڵەمینەوە رووی تێبكەن و ئاسودە و پارێزراو بن.

هەرێمێك لە ناوچەیەكدا كە قەیرانی حوكمڕانی، نەمانی پردی متمانەی نێوان گەلان و حكومەتان و لێكترازانی سیاسی ناونیشانی بن، ئەم بپەرژێتە سەر یەكخستنی نێوماڵ، چاكسازی و عەدالەتخوازی، هەنگاو بەرەو حوكمداریی رەشید.

هەرێمێك لە ژینگەیەكی نامۆ بە دیموكراسی و تەژی لە تاكڕەوی و نكۆڵیكاری و پاكتاوخوازیدا، دەست و پەنجە لەگەڵ ئازادی، فرەیی سیاسی و بەها سەردەمییەكاندا نەرم بكات، لە دەوروبەرێكی داڕوخاودا، بیناكاری هەڵچنێ و لە نێو مەرگدۆستیدا، ژیاندۆستی بژێنێتەوە.

هەرێمێك بتوانێ هاوسەنگیی خۆی لە ململانێی تەشەنەسەندووی ناوچەكەدا بپارێزێ، لە نێو پەرچەكردارو هەڵچووندا، عەقڵانییەت و ئارامی لەدەستنەدات، رێچارەی هێوربوونەوە پیشانی بەشەڕهاتووەكان بدات، پەرۆشی بەردەوامیی هاوپەیمانیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بێت دژ بە داعشی دوژمنی هاوبەشی هەمووان، لە نێوان دراوسێ و دۆست و هاوپەیماناندا فاكتەری لێكگەیشتن بێت، كاربكات گەلەكەی و گەلانی مەینەتدیدەی عێراق و ناوچەكەش بە ئاگری شەڕ نەسوتێن و خاكیان نەبێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێ.

هەرێمێك بەم پەیام و روانگایەوە، بە توێشووی ئەزمونێكی سەركەوتووی دەگمەن لە نێو ژینگەیەكی پڕ شكستدا، هەرێمێك كە بەشێك نییە لە هۆكاری كێشە و بەدبەختییەكانی ناوچەكە، دەتوانێ بەشێكی كاریگەر و لێوەشاوەی چارەسەربێت، هەر بۆیەش لە كۆڕبەندی جیهانیان و لەهەر مەحفەلێكدا سۆراغی چارەسەر بكرێت، هەمیشە كوردستان بە قەبارەی دەوڵەت، دەوڵەتێكی كاریگەر، بانگهێشتكراو و رێزلێگیراو و گوێلێگیراوە.

پەرۆشیی ئامادەكارانی كۆڕبەندیی ئابوری داڤۆس بۆ بانگهێشتی ساڵانەی سەرۆك و رابەرانی كوردستان، بە تایبەتیش ئەمساڵ كە ناوچەكە لە هەژان و بەردەم پێشهاتی ترسناكدایە، پێشوازیی شاندی كوردستان لەسەر بەرزترین ئاستی بەشداران، كۆبونەوەی سەرۆك ترەمپ و سەرۆك نیچیرڤان بارزانی، لە سادەترین لێكدانەوەدا، نزیكبوونەوەی بڕیاربەدەستانی جیهانە لەو راستییە ویژدانییەی هەمیشە سەرۆك مەسعود بارزانی بە گوێیدا دەدان و دەیگووت: ئێمە هۆكاری بێ ئۆقرەیی نین لە ناوچەكەدا، ئێمە عاملی ئیستقرارین.




دوایین هەواڵەکان

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:46

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی رایگەیاند 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

SATURDAY, 05 JULY 2025 19:07:58

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

SATURDAY, 05 JULY 2025 18:07:59

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی شەممە 5ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

زۆربەی كارەكانی تۆڕی ئاو لە زۆنی ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ تەواو بووە

SATURDAY, 05 JULY 2025 13:07:30

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر و بەستنەوەی بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێری لە زۆنی ڕێگەی كۆیە و كەركووك و مووسڵ و ڕەشكین و شەقامی زانكۆی بەسەركردەوە.

 

ئەکبەر حەیدەر: ئەو بڕیارە بۆ مەرامی سیاسی و بچووککردنەوەی خانەقینه‌

SATURDAY, 05 JULY 2025 12:07:45

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بۆ مەرامی سیاسی و بچووکردنەوەی خانەقین، دەیەوێ قەرەته‌پە بکاتە قەزا و ھەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکز بخاتە سەر ئەو قەزایە، کە ئەمەش بە ھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact