Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی هەڤاڵ سالار سابیر  محەمەد راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٥:٣٠ی بەرەبەیانی له‌ شارۆچکەی دووزخورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال سالار سابیر محەمەد، پێشمەرگەی بارەگای لقمان‌ و به ‌ناهه‌ق شەهیدیان کردووە. ئێمە لە كاتیكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه‌ تیرۆریستییه‌ دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خەینه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وڵه‌كانیان بخەنه ‌گه‌ڕ بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره‌، بۆ ئەوەی بە سزای یاساییی خۆیان بگەن.

هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكی شه‌هید سالار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان

مردن و سه‌رشۆڕی بۆ تاوانكاران و تیروریستان

لقی ٢٢ی گەرمیان

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact