Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 APR 2020 02:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

لێدوانێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى له‌ وتارێکدا دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسى، به‌ شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به‌ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و قوربانیدان و قارەمانیه‌تیی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگه‌ى داخه کەسێکی وەک به‌ڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان و ڕۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان بریندار بکات.

سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازادیى گه‌له‌كه‌یدا به‌خشیوه‌، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاسته‌وخۆى مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، ڕۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتیی پێشمەرگە و جه‌نابى سه‌رۆك، شایه‌تییان دا.

گه‌لى كوردستان هه‌میشه‌ به‌ هاوكارییه‌كانى دۆستانى ده‌زانێت و سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان داوه‌، به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌و پشتگیرییه‌ى ئه‌وان ده‌ڕوانێت و قه‌ت له‌بیرى ناكات.

گه‌لى كوردستان و پێشمەرگە زیاتر لە سەدەیه‌كە بەرەنگاری گەورەترین و دڕاندانەترین هێرشی قڕکاری بوونەتەوه‌، له‌ شه‌ڕى داعشیشدا هەرێمی کوردستانیان پاراست و بەشدار بوون لە پاراستن و ڕزگارکردنی زۆر شوێنی دیکەی عێراق، ئەمڕۆش پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئه‌ركى هەرە لەپێشی خۆیان دەبینن، له‌ كاتێكدا دۆخى ناوچه‌كه‌ وا ده‌خوازێت هه‌موومان كار بۆ ئارامكردنه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بكه‌ین.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

13/1/2020

 




دوایین هەواڵەکان

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا ئه‌مڕۆ سەعات 12ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت

MONDAY, 06 APRIL 2020 19:04:10

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تاوه‌كو سەعات 12ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئه‌وكاته‌ ورده‌كاری و ڕێنماییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و هیوادارن تا ئه‌وكاته‌ خه‌ڵك پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بن و نه‌یەنه‌ ده‌ره‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر پزیشكه‌كه‌ی سلێمانی پێك هێندراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

 
د. سامان به‌رزنجی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی نوێ

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:11

هه‌ولێر-KDP.info-  وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له ‌به‌یانیه‌وه‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ڕێنماییی نوێ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.

 

"حکوومەت بڕێکی زۆر خۆراکی کڕیوە بۆ دابەشکردن بەسەر ھەژاراندا"

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:03

هەولێر  -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕێک زۆر خۆراکی کڕیوە بۆ ئەوەی لەسەر خەڵکی ھەژار دابەش بکرێت و وەزیری بازرگانیش دەڵێ، خۆراکەکە لەبەردەستە و ئالیەتێک دادەنێین بۆ دابەشکردنی بەسەر ئەوانەدا کە پێویستیان پێی هەیە.

 

شنگال لە پارەی کەرتی تەندروستیی مووسڵ بێبەش کراوە

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:13

شنگال-kdp.INFO- له‌ مووسڵ حکوومەت شه‌ش ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كردووه‌ و له‌و پاره‌یه‌ یه‌ك دینار بەشی شنگال نه‌دراوه‌  و، ڕێكخراوێكی بیانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی سێ نه‌خۆشخانە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا لە شنگال دروست ده‌كات.

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:58

به‌ڕێزان

پارێزگای سلێمانی
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌
ئیداره‌ی راپه‌ڕین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP