Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 APR 2020 03:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پەرلەمانی کوردستان وەڵامی قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا دەداتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رێبه‌رى حزبوڵای لوبنانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌وتارێكیدا هێرشێكى ناڕه‌وای كردووەته‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌ڕه‌مزی خۆڕاگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن، ئەوە هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو كه‌ به‌خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاندو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له‌ برى هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە:

وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌رى حزبوڵای لوبنانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌وتارێكیدا هێرشێكى ناڕه‌وای كردۆته‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌ڕه‌مزی خۆڕاگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن، ئەوە هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو كه‌ به‌خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاندو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له‌ برى هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد.
به‌داخه‌وه‌ بەرپرسانی حیزبەکەی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا‌ به‌شێك بووە له‌و هێرشه‌ ناڕه‌واو ناده‌ستوورییه‌ی كه‌ له ‌ساڵی ٢٠١٧ كرایه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان  لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕه‌ویش له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین.

پەرلەمانی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا ئه‌مڕۆ سەعات 12ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت

MONDAY, 06 APRIL 2020 19:04:10

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تاوه‌كو سەعات 12ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئه‌وكاته‌ ورده‌كاری و ڕێنماییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و هیوادارن تا ئه‌وكاته‌ خه‌ڵك پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بن و نه‌یەنه‌ ده‌ره‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر پزیشكه‌كه‌ی سلێمانی پێك هێندراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

 
د. سامان به‌رزنجی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامداین بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی نوێ

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:11

هه‌ولێر-KDP.info-  وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له ‌به‌یانیه‌وه‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی ڕێنماییی نوێ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.

 

"حکوومەت بڕێکی زۆر خۆراکی کڕیوە بۆ دابەشکردن بەسەر ھەژاراندا"

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:03

هەولێر  -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕێک زۆر خۆراکی کڕیوە بۆ ئەوەی لەسەر خەڵکی ھەژار دابەش بکرێت و وەزیری بازرگانیش دەڵێ، خۆراکەکە لەبەردەستە و ئالیەتێک دادەنێین بۆ دابەشکردنی بەسەر ئەوانەدا کە پێویستیان پێی هەیە.

 

شنگال لە پارەی کەرتی تەندروستیی مووسڵ بێبەش کراوە

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:13

شنگال-kdp.INFO- له‌ مووسڵ حکوومەت شه‌ش ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كردووه‌ و له‌و پاره‌یه‌ یه‌ك دینار بەشی شنگال نه‌دراوه‌  و، ڕێكخراوێكی بیانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی سێ نه‌خۆشخانە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا لە شنگال دروست ده‌كات.

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

MONDAY, 06 APRIL 2020 16:04:58

به‌ڕێزان

پارێزگای سلێمانی
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌
ئیداره‌ی راپه‌ڕین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن



 
© 2020 Kurdistan Democratic Party, KDP