Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 07:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەست پێدەكاتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2017ـوە پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە نەگەڕابووەوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت رەزامەندیی داوە و سبەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران وەجبەی یەكەمی ناوەكانیان لە ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە.

میران بەكر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە ساڵی 2017ـوە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە وەستابوو، سەرۆكی حكوومەت رەزامەندیی داوە، بڕیارە سبەی سێشەممە یەكەم وەجبەی ناوی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزكردنەوە بگەڕێتەوە، كە ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە و دەمێكە ئەفسەرانی پێشمەرگە چاوەڕوانن پلەیان بەرز بكرێتەوە، بەڵام تا نەگەڕێتەوە، نازانین كە ژمارەیان چەندە ئەوەی وەجبەی یەكەم دەگەڕێنەوە.

ناوبراو گوتیشی، لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك هەیە پێداچوونەوە بە ناوەكاندا دەكات و ئەوەی شایستە بێت ناویان بۆ پلەبەرزكردنەوە دەگەڕێتەوە و پلەكانیان بەرز دەبێتەوە، چونكە چەند ساڵێكە پلەبەرزكردنەوە وەستاوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت بەڵێنی داوە و رەزامەندیشی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ناوی وەجبەی یەكەمی ئەفسەران بگەڕێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact